به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - شامی ، قاموسێک لە زماندا
عشق و امید بە زندگی ـــ کنفرانس شیکاگو
دیدگاە روز - بیایید با ‌هم صدایی توطئەهای جمهوری اسلامی راخنثی نماییم
مێژووی بەهایییەکان
هه‌واڵه‌کان
ناکۆکیی نێوان نوێنه‌رانی مه‌جلیس، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی ماڵی له‌ ئێران 13 / 6 / 2018
رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 22ی جۆزه‌ردانی 97ی هه‌تاوی له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکرای مه‌جلیس  له‌ نێوان دوو نوێنه‌ری مه‌جلیس به‌ناوه‌کانی "موحبی نیا و ڕه‌حیمی" له‌سه‌ر قاچاخی که‌لوپه‌ل و گرفته‌ ئابوورییه‌کان و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیی ماڵی له‌ ئێران، شه‌ڕه‌قسه‌ و، ده‌مبه‌ده‌مه‌ رووی دا.
  له‌و کۆبوونه‌وه‌دا  یه‌کێک له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ناوی "مزه‌فه‌ر موحبی‌نیا" ، به‌ ڕاشکاوی دانی به‌وه‌ داناوه‌ که‌ نێو به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی نیزام  گه‌نده‌ڵیی ماڵی هه‌یه‌و له‌و باره‌وه‌ گوتی: ، که‌ ئێمه‌ نه‌ته‌نیا پێشمان له‌ قاچاخی که‌لوپه‌ل نه‌گرتووه، ‌ به‌ڵکوو  خۆمان قاچاخچین و،  له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی دا باسی له‌ خه‌مساردی به‌رپرسان به‌ نیسبه‌ت چاره‌سه‌ر‌کردنی گرفته‌ئابوورییه‌کان کرد و، رووبه‌ نوێنه‌رانی دیکه‌ رایگه‌یاند:زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ له‌ مه‌جلیس و داموده‌زگاکانی دیکه‌ باس له‌ به‌ره‌به‌ره‌کانی کردن له‌ گه‌ڵ قاچاخی که‌لوپه‌ل ده‌کرێ و،  ده‌ڵێن؛ گه‌روره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ئابووریی وڵات‌! به‌ڵام له ‌که‌س شاراوه‌ نیه‌ که‌ هێندێک ناوه‌ندی ملهوڕ که‌ وڵامده‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت نین،  هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م دۆخه‌ن، وا هاتووته‌ ئاراوه‌.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ با هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌ له‌ کێشه‌کانی وڵات وه‌کوو داته‌پێوی ئابووریی وڵات و، بشێوی بازاڕی دراو و، گرفته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،  هۆکاری ئه‌و گرفتانه‌ی بۆ نابه‌رپرسیاریه‌تی کاربه‌ده‌ستان و داموده‌زگا حکومییه‌کان گه‌ڕانده‌وه‌.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ له‌ وته‌کانی نه‌یشارده‌وه‌ که‌  به‌رنامه‌و پلانه‌کانی رێژیم بۆ چاکسازیی ئابووریی وڵات و پێشگرتن له‌ قاچاخی که‌لوپه‌ل،  نه‌ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، ‌ به‌ڵکوو قاچاخی که‌لوپه‌ل له‌ ئێران به‌ده‌ستی کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی نیزامه‌.
 هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌‌دا رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 20ی جۆزه‌ردان نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد جه‌لال مه‌حموود‌زاده‌  له‌ دووتۆی نامه‌یه‌ک‌دا رووبه‌ وه‌زیری نێوخۆی وڵات به‌ باس کردن له‌ به‌رده‌امیی کوشتنی کۆڵبه‌رانی سه‌رسنوور به‌ تاوانی  قاچاخچی بوون، ڕایگه‌یاند ؛ به‌رده‌وامیی کۆڵبه‌رکوشتن له‌ کاتێک‌دایه‌ چه‌ندین که‌ڕه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ وه‌زیری نێوخۆ باس کردووه‌ که‌ ڕێگای پێشگرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی قاچاخ ، ته‌قه‌ کردن له‌ کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد نیه‌، به‌ڵکوو قاچاخچی واقعی به‌شێک له‌ به‌رپرسانی خۆدی نیزامن که‌ له‌ به‌نده‌ر و ئسکله‌کانی وڵات ، به‌ نایاسایی ماشینی لۆکس هاوه‌رده‌ ده‌که‌ن، نه‌ک چینی چه‌وساوه‌ی کۆڵبه‌ر که‌ بۆ دابین‌کردنی بژیوی ژیانیان ڕێگای پڕ له‌ مه‌ترسییان هه‌ڵبژاردووه‌.