به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 6 / 2018
روانینی رۆژ9 / 6 / 2018
اخبار9 / 6 / 2018
هەواڵەکان2 / 6 / 2018
ژیان و خەبات2 / 6 / 2018
اخبار2 / 6 / 2018
هەواڵەکان26 / 5 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٦٠٦٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٥٠٦٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٤٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
دیداری تایبەت - کۆماری ئیسلامی دەروخێ ؟؟؟ میوانی بەرنامە : كاك بابا شێخ حوسێنی سکرتێری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
روانینی رۆژ - ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وەک کارتێک، قازانج لە گیرفانی کێ دایە؟
لە حوجرەوە - کورتەیەک لەسەر ژیانی مامۆستا مەلا محەممەدی عوسمانی
هه‌واڵه‌کان
پاڕلمانی‌ كانادا پرۆژەیەکی بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسند کرد 13 / 6 / 2018
پارلمانی‌ كانادا له‌ هه‌وڵی‌ ئیمزاكردنی‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك دایه‌ كه‌ سپای‌ پاسداران له‌ لیستی‌ گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان بهاوێژێ.
كابینه‌ی‌ لیبراڵه‌كانی‌ كانادا،  گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان ئاماده‌ كردبوو كه‌ له‌ پارڵمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌نگی‌ بۆ درا و هه‌موو لیبراڵه‌كانی‌ ده‌نگی‌ ئه‌رێنیان بۆ دا كه‌ سپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ لیستی‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان بهاوێژرێ.
 ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گارنێت جێنێس نوێنه‌ری‌ پاوانخوازی‌ پارلمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ كرابوو.
كانادا به‌ هاتنه‌سه‌ر كاری‌ جۆستێن تێرۆدۆ سه‌باره‌ت به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی‌ هێمانه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ڕوانگه‌ی‌ باشی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هه‌بووه‌،  هه‌ر بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كدا داوایان كردووه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ نوێمان له‌ هه‌مبەر‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌بێ و، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی‌ كانادا له‌گه‌ڵ ئێران ڕابگێردرێ.
ئێستا كانادا له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ دایه‌ كه‌ سیاسه‌تێكی‌ توندتر بەدژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی له‌ خۆی‌ نیشان بدا و ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی به‌رده‌وام له‌ بشێوییه‌كانی‌ ناوچه‌دا ڕۆڵی‌ تێكده‌رانه‌ی‌ سه‌ره‌كیی گێراوه‌ وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر جیهان.
سیاسه‌تی‌ نوێی كانادا سه‌باره‌ت به‌ سپای‌ پاسداران به‌ گشتی‌ ده‌گۆڕدرێ. ئه‌و وڵاته‌ ئابووریی ئێران له‌ ده‌ستی‌ سپای‌ پاسداراندا ده‌بینێ و ئه‌و ڕێكخراوه‌ش به‌ تیرۆریست ده‌زانێ. 
به‌دوای‌ هاتنه‌ به‌رباسی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كانادا داوای‌ له‌ شیركه‌ته‌كانی‌ كانادا كرد كه‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی‌ خۆیان ڕابگرن و ڕاسته‌وخۆ داوای‌ له‌ به‌رپرسی شیركه‌تی‌ بۆمباردیر كه‌ له‌ حاڵی‌ وتووێژدا بوو كه‌ قه‌راربوو فڕۆكه‌ به‌ كۆماری‌ ئیسلامی بفرۆشێ، كردبوو كۆتایی به‌ وتووێژه‌كان بێنن.
سكات باردسێلی، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاسایشی‌ ئه‌و وڵاته‌ گوتی‌: ئێمه‌ ناتوانین تا كاتی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ ناوی‌ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی‌ سه‌ربه‌ سپای‌ پاسدارانن ئاشكرا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ: پێشتر سپای‌ قودسی لقی ده‌ره‌وه‌ی‌ سپای‌ پاسداران له‌و وڵاته‌ به‌ تیرۆریست ناسراوه‌.
له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌ناتۆری‌ پاوانخواز، لیندا فرۆم ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ كانادا ، دان به‌ هه‌ڵه‌كانی‌ خۆی‌ داده‌نێ و سپای‌ پاسداران له‌ لیستی‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستی‌یه‌كان ده‌خا.