به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٢١١٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١١١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٠١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی د.ئاسؤ حەسەن زادە لە رێورەسمی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە
دیداری حەوتوو - بزاڤی مەدەنی بزاڤێکی شوناسخواز میوانی بەرنامە : کاک ناسر باباخانی بەرپرسی ناوەندی لێکۆلینەوە ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتون ( میراو )
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
هه‌واڵه‌کان
دەسبەسەرکرانی چەندین کەس لە بەڕێوەبەرانی کۆڕی خوێندەوان لەلایەن ئیتلاعاتی کوهدەشتەوە 7 / 7 / 2018
لە درێژەی کاردانەوەکانی ناوەندە ئەمنییەکان لە مەڕ کۆڕی ئەدەبیی خوێندەوان کە بریار بوو لە شاری ئیلام  بەڕێوە بچێ، جیا لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆڕە ئەدەبییە ،  ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ  ئیتلاعاتی کوهدەشت دەستی کردووە بە دەسبەسەرکرانی کۆمەڵێک لە کەسانێک کە بڕیار بوو لەم کۆڕەدا بەشداربن یان لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە فەرهەنگییە بوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەلایەن کەسێکی نیزیک لە کۆڕەکە بە ماڵپەڕی کوردستان‌و کورد گەیشتووە، هەریەک لە بەڕێوەبەرانی ئەم کۆڕە، ئەردەشیر مووسەوی، شەهریار تەهماسبی‌و بیژەن گڕاوەند دەسبەسەر کراون. پاشان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مێهدی ئازادبەخت و سەرەڕای دەسبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ  ئیزنی قەزایی دەستیان بەسەر مۆبایل‌و لەبتابەکەشی داگرتووە. 
جێی ئاماژەیە کە بیژەن گڕاوەند دوای لێکۆڵینەوە ئازادکراوە،  بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەردەشیر مووسەوی‌و شەهریار تەهماسبی لەدەستدا نییە. 
بە پێی قسەی هەمان سەرچاوە ژاکان باران بەڕێوەبەری سەرەکیی کۆڕی شێعر و ئەدەب‌و زمان‌ناسیی خوێندەوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک لە لایەن هەردووک ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئیلام‌و  ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ، هەڕەشەی لێکراوەو شیمانەی ئەوە دەکرێ کە بەم زوانە ژاکان بارانیش دەسبەسەر بکردرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ژاکان باران لە پێگەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوی کردەوە کە ناو و ژمارەی مۆبایلی ئەو ٥٤٠ کەسەی سووتاندووەکە بانگهێشت کرابوون بۆ کۆڕەکە هەتا دەسبەسەر نکرێن.
شیاوی باسە کۆڕی ئەدەبیی خوێندەوان کە لەلایەن شاعیری ئیلامی ژاکان بارانەوە پێکهێنرابوو،  بڕیار بوو لە ١٥ی پووشپەڕ بەڕێوەبچێ ، بەڵام رۆژی  ١٣ی پووشبەڕ لە لایەن  هێزە ئەمنییەکانەوە  بە بیانووی ناروون هەڵوەشێندرایەوە.