به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - شامی ، قاموسێک لە زماندا
عشق و امید بە زندگی ـــ کنفرانس شیکاگو
دیدگاە روز - بیایید با ‌هم صدایی توطئەهای جمهوری اسلامی راخنثی نماییم
مێژووی بەهایییەکان
هه‌واڵه‌کان
بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشی تێکۆشەری دێرینی دێموکرات کاک سەعید کوێستانی 10 / 8 / 2018 هەئیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی کاک حەسەن رەستگار کەسایەتی سیاسیی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی کاک سەعید کوێستانی بەشدارییان کرد.
لەو ڕێوڕەسمەدا بەرێز کاک حەسەن رەستگار پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بە بنەماڵەی کاک سەعید کوێستانی گەیاند و هاوکات کار و خەباتی کاک سەعید کوێستانی لە بزاڤی رزگاریخوازی دا بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێورەسمە دا بەرێز کاک سەعید بیگزادە بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات لە چەند وتەیەکدا باسی لە ڕۆڵ و کار و تێکۆشانی کاک سەعید کوێستانی لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات  دا کرد و ئاوڕی لە خەبات و تێکۆشانی بەرێزیان دایەوە و، هاوکات پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە دەرەوەی وڵاتی گەیاندە بنەماڵە و بەشدارانی ئەو کۆڕیادە. شایانی باسە کە تاجە گوڵینەی رێز و سوپاس لە لایەن مامۆستا سیروان حەفیدی و کاک ئەحمەد لبادی بە نوێنەرایەتی حدک لە سەر مەزاری کاک سەعید کوێستانی داندرا.
جێی ئاماژەیە کە کاک سەعید کوێستانی لە تێکۆشەرانی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ ی هەتاوی بووە و دوو دەورە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب بووە و، لە چەند ئۆرگانی حیزبی‌دا کار و تێکۆشانی هەبووە و لە کەسە دیارەکانی بزووتنەوەی کورد بووە.
کاک سەعید مرۆڤێکی خاکی و تێکۆشەرێکی ڕێبازی کوردایەتی و دێموکرات بوو، لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بەوپەری دڵسۆزی‌یەوە خەباتیان بۆ رزگاری کورد دەکرد و، هاوسەری ژیانی وەک کەسێکی نیزیک بە کاک سەعید لەو ژنە تێکۆشەرانەی کورد بوو کە خزمەتی زۆریان بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و دێموکرات کردووە.
‎کاک سەعید دوای چەند دەیە خەبات و تێکۆشان بەداخەوە ڕۆژی ٠٣ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٨ بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی ١٠ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٨ لە نێو ئاپۆرای هاورێ و هاوسەنگەر و ئەندامانی بنەماڵەکەیدا لە گۆرستانی لێنگدبروو شیرکا لە شاری ئۆرێبر بە خاک سپێردرا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕیزگرتن لە تێکۆشان و فیداکارییەکانی کاک سەعید کوێستانی ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە سەرجەم هاوسەنگەران و بەتایبەتی بنەماڵەی بەرێزیان دەکات.