به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 6 / 2019
روانینی رۆژ22 / 6 / 2019
کریڤۆ22 / 6 / 2019
ژیان و خەبات22 / 6 / 2019
اخبار22 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 22 / 6 / 2019
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ٢١٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٠٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئەو بەڵایەی دەبێ لە کۆڵ خەڵکی ببێتەوە
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١٢
ژیان و خەبات - ژیان و خەباتی کاک محەممەد محەممەدی
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٤
هه‌واڵه‌کان
دەنگدانەوەی بەربڵاوی مانگرتنی گشتیی کوردستان لە میدکاندا 12 / 9 / 2018
رۆژی چوارشەممە ٢١ی  خەرمانی ٩٧ هەتاوی ، خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان بە مانگرتنی سەرانسەری وبێ‌وێنە خۆیان،  وڵامی سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی‌ئێرانیان دایەوە.
بە پێی داواکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پاڵپشتی چالاکان و هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنیی کورد، رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان خەڵکی کوردستان  بۆ شەرمەزار کردنی  نوێ‌ترین کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی ، مووشەکبارانی بنکەی سیاسیی حیزب دێموکراتی کوردستان و لە هەمان کاتدا لە سێدارەدانی سێ بەندیی سیاسیی کورد، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و  دوکان وبازارییان داخست و بەشێکی بەرچاوی دیکەش لە خەڵکی کوردستان نەچوونە سەرکار و دەوامی رۆژانە.
لە یەکەم ساتەکانی رۆژچوارشەممە میدیا کوردییە وبیانییەکان، ڕووماڵی ئەو مانگرتنە بێ‌وێنەیان کردو، هەروەها بەشێوەی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەنگی دایەوە.
شیاوی باسە خەڵکی کوردستان بەهەموو چین وتوێژەوە بە یەکرێزییەوە ، پێشوازییان لە یەکگرتوویی حیزبەکانی کوردستانیان کرد و، پاڵپشتی خۆیانیان لە تێکۆشەران و فیداکارانی بزووتنەوەی کورد دەربڕی.
بەربڵاوی مانگرتنەکان لە سەرجەم شار و ناوچەکان کوردستان لە بەشێکی بەرچاو لە میدیاکان دەنگدانەوەی هەبوو.
هەر لەو پێوەندییەش چالاکانی کورد، کەمپەینێکیان لە ژێرناوی "من لە ماڵ نایەمەدەر" پێکهێناو لە لایەن خەڵکێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا.
شیاوی باسە دامودەزگاکانی رێژیمیش بە شێوە جۆراوجۆر هەوڵیان دا ، ئەو مانگرتنانە بە لارێ‌دا ببەن و، خەڵک بترسێن، هەتا لە ماڵەوە نەمێنەوەو دوکان و بازارەکانیان بکەنەوە.
یەکێک لە ماڵپەڕەکانی سەر بە رێژیم بۆ کەتمان کردنی یەکریزی خەڵک و پشتیوانی کردنیان لە حیزبە کوردییەکان، ئەو مانگرتنانەی بۆ نارەزایەتی دەربڕینی خەڵک، لە هەمبەر بارودۆخی خراپی ئابووری لە قەڵەم داوە، هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی  مەدەنیش لەو پێوەندییە‌دا دەسبەسەر کراون .