به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 6 / 2019
روانینی رۆژ22 / 6 / 2019
کریڤۆ22 / 6 / 2019
ژیان و خەبات22 / 6 / 2019
اخبار22 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 22 / 6 / 2019
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ٢١٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٠٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئەو بەڵایەی دەبێ لە کۆڵ خەڵکی ببێتەوە
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١٢
ژیان و خەبات - ژیان و خەباتی کاک محەممەد محەممەدی
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٤
هه‌واڵه‌کان
دیدارێکی تایبەت لە پارلمانی بریتانیا 14 / 9 / 2018

پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١٣ی سپتامبەری ٢٠١٨، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا، لە مێزگردێکدا لەگەڵ بەڕێز “جاک لۆپرێست”ی ئەندام پارلەمان و سەرۆکی گرووپی پارلەمانتاران بۆ کاروباری عێراق و خاتوو “ماری کلیندۆن” ئەندامی پارلەمانی بریتانیا و بەڕێز “لۆرد مۆریس گلاسمەن” و بەڕێز “لۆرد لۆید راسێل مۆیل” و بەڕێز “گاری کێنت” کە سەرپەرستی کۆبوونەوەکەی دەکرد، کۆ بووەوە.

لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا لەسەر هێرشی مووشەکی بۆ سەر قەڵای دێموکرات و چۆنیەتی هێرشەکە و شەهید و بریندارەکان و ئیعدامی سێ زیندانی سیاسی کورد و هەروەها مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵات وەك دەسکەوتێکی گەورەو بەهێزترین چەک دژی کۆماری ئیسلامی بەدرێژە قسەی کرد. هەروەها سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەو ئالۆزی و شێواندنی ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت عێراق و باشووری کوردستان تەورێکی دیکەی باسەکان بوو. بەشێکی تر میزگردەکە بەشداربووان را و بۆچونی خۆیان پێشکەش و بەپەرۆشبوونی خۆیان لەو کارەساتە راگەیاند و داوای ساغی و سەلامەتیان بۆ بریندارەکان خواست و رایانگەیاند کە لەو بارەوە بەجیدی و شێلگیرانە بەدوای داخوازیە رەواکانمانەوە دەچن و لەگەل وەزارەتی دەرەوە،نەتەوەیەکگرتوەکان و پارلمانی بریتانیا لەم بارەوە دەکەونە وتووێژ و دانوستان.

بەشێکی تری دانیشتنەکە پرسیاری ئەندامان و لۆرد و راوێژکارەکانیان بوو لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان و قەڵای دێموکرات بوو کە لەلایەن نوێنەری حیزبەوە وەڵامیان درایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هاوڕێ خاتوو ژاڵە لەو دانیشتنەدا لەگەڵ نوێنەری حیزب بەشدار بوو.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کورردستان/ بریتانیا

١٣ی سپتامبری ٢٠١٨