به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەت - بابەت : بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچە میوانی بەرنامە : عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەرنامەی١٤ی کاکتووس
ڕوانینی رۆژ - پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
وەک خۆی - ٣٩ هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور" 10 / 10 / 2018 ‎هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
‎كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان!
‎ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ!
‎له‌ درێژه‌ی گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد ، ڕۆژی 16ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، حوكمی له‌ سێداره‌درانی "هیدایه‌ت عه‌بدۆلاپوور" ،زیندانی سیاسی كوردی له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن لقی 47ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كرا. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دیوانی باڵای وڵات پێشتر حوكمی ئێعدامی "هیدایه‌ت عه‌بدۆلاپووری" ڕه‌ت كردبووه‌ و به‌ پارێزه‌ر و بنەماڵەکەی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ناوبراو بێ تاوانه‌،بەڵام مخابن لە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە،بۆ جاری دووەم،بڕیاری لە سێدارەدرانی دەرکرا. 
‎هیدایت عه‌بدوڵاپوور، له‌ ڕێكه‌وتی 26ی جۆزەردان ساڵی 1395ی هه‌تاوی ،وێڕای شه‌ش هاوڵاتی دیكه ی شاری شنۆ و دەورووبەر دەستگیر کرا.
‎دوا به‌ دوای شەپۆلی کەم وێنەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بێزاری خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له‌ ڕێژیم وهه‌روه‌ها به‌رین بوونه‌وه‌ی‌ خه‌باتی گەلی كورد دژ به‌ سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، ڕێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ رەوتی زیندانی كردن و ئێعدامی چالاكان و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستانی چڕتر كردۆته‌وه‌. تێكۆشه‌ران و زیندانیانی سیاسیی كورد وێڕای بێ به‌ش بوون له‌ مافی به‌رگریکردن له‌ خۆیان، له‌ ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕێژیم دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ ملێ ده‌كرێن و ‌ تاوانی ئه‌منییه‌تییان دەخرێتە پاڵ و حوكمی ئێعدامیان به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ‌.
‎ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی كوردستانی ئێڕان،هاوکات ئەورۆ کە ۱٠ی ئۆکتۆبر وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە حوکمی سێدارەیە، وێڕای مه‌حكووم كردنی بڕیاری ناڕەوای ئێعدامی زیندانیی سیاسی كورد "هیدایه‌ت عه‌بدولاَپوور" و تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد، داوا له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی له‌ سێداره‌دانی رۆڵەکانیان و سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵببڕن.
‎له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كاری مافی مرۆڤ و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ مرڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رامبه‌ر بە تاوانەکان وسیاسەتی دژە مرۆیی ئەم رێژیمە بێده‌نگ نه‌بن و هەڵوێست بگرن.داواکاریشن بە هه‌ر ڕێگایه‌كی مومكین کەبۆیان دەکرێ، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێژیم به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ ئێعدام و سه‌ركوتی ڕۆڵه‌کانی گەلی كورد.
‎ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
‎١٧ی رەزبەری ١٣٩٧
‎١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨