به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز
روانینی رۆژ - کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەندەڵیی ڕێکخراو
دیداری حەوتوو - نەتەوەسازی و خەباتی مەدەنی میوانی بەرنامە ; کاک خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
نووژەنکردنەوەی ناوەندی منداڵپارێزیی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
دەسبەسەرکرانی یەکێک لە وەزیرەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران 12 / 11 / 2018
"پەرویز کازمی" وەزیری خۆشگوزەرانیی لە دەوڵەتی "ئەحمەدی نژاد" یەکێک لە بەڕێوبەرانی بانکی دارایی، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی "ئێڤین" کرا.
"ئیرنا"، هەواڵدەریی رەسمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادار لە "دەزگای قەزایی"، ڕایگەیاند کە دەسبەسەرکرانی "کازمی" بەهۆی گەندەڵی لە "دەزگای ئابووریی وڵات" دابووە و هەر بەو هۆیەوە دوای دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی کراوە.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کاتێک کە "مەحموودی ئەحمەدی نژاد" بوو بە سەرۆک کۆماریی ئێران، "پەرویز کازمی" بە وەزیری "خۆش‌بژیویی " دیاریکرا و، لە کاتی ناساندنی ناوبراودا لە مەجلیس، "ئەحمەدی نژاد" دەڵێ کە "کازمی لە لایەن خواوە بەمن ناسێنراوە"، بەڵام دوای ساڵێک "کازمی'" یەکەمین وەزیر بوو کە لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی، بەهۆی ئەوەی کە نەیتوانی وڵامی داواکارییەکانی خەڵک بداتەوە و بەهۆی بێدەسەڵاتی لە بەرپرسایەتی و ئەرکەکانیدا، وازی هێنا و دواتر بوو بە یەکێک لە ڕەخنەگرانی "ئەحمەدی نژاد" و لە ساڵی ١٣٩٢ بەربژێریی سەرۆک کۆماریی بوو بەڵام لەلایەن "شوڕای نیگابان"وە سەڵاحییەتی پێنەدرا.
شایانی باسە کە  هاوکات یەکێکی دیکە  لە بەرپرسانی بانکی دارایی، بەناوی "عەلی بەخشایش" دەسبەسەرکرا.
"کازمی" ماوەیەک سەرۆکی دەستەی ئیدارەکردنی بانکی سەرمایە بوو کە چەند ساڵ پێش باس لە گەندەڵیی ماڵی و دۆسیەیەکی ٨٠٠٠ میلیارد تەمەنی کرا کە تا ئێستا چەند کەسێک بە تۆمەتی بەشداریی لەو پەروەندەدا دەسبەسەر کراون.
گەندەڵیی ماڵی و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی وڵاتی ئێران بۆتە باسێکی گەرمی میدیا و کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە لیستی کەسانی دەسەڵاتدار و کەسوکاری گەندەڵکارانەوە زیاد دەبێ و گەندەڵیی ماڵی سەرتاپای ڕێژیمی گرتۆتەوە و هەر ڕۆژە کاربەدەستێکی حکوومەتی دەسبەسەر دەکرێ یا وڵات بەجێدێڵێ. لە کاتێکدا کە گەلانی ئێران بەدەست نەداری و نەبوونییەوە دەناڵێنن، بەڵام ڕۆژانە بەبەرچاوی خەڵکی هەژاریی ئەو وڵاتەوە داهات و دارایی خەڵک دەچێتە گیرفانی گەندەڵکارانی دەسەڵات بە دەست و،  هێز و گرووپە تێرۆریستییەکانی وڵاتانی دەوربەر و،  هیچ ئاوڕێک لە ژیانی خەڵک نادرێتەوە.