به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
هەنگاو18 / 5 / 2019
کریڤۆ18 / 5 / 2019
اخبار18 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 18 / 5 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - بابەت: دۆخی هەواڵنێران لە ئێران و کوردستان میوانی بەرنامە : کاک ئازاد مستۆفی رؤژنامەنووس / فەرانسە
رەنگاڵە
ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٧١٩ی کوردی لە ئاوایی هەرسین
ڕێژوان میوانی بەرنامە : هونەرمەند مەنسوور کاویان
هه‌واڵه‌کان
چل ڕێکخراوی مەدەنی، خوازیاری پشتیوانی نێونەتەوەیی لە بڕیارنامەی "کانادا"ن، کە لەبارەی مافی مرۆڤ لە ئێران نووسراوە 13 / 11 / 2018 چل ڕێکخراوی پێوەندیدار بە کۆمەڵگەی مەدەنی، نامەیەکیان ڕەوانەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کردووە و داوا دەکەن کە پشتیوانی لەو بڕیارنامەیەی "کانادا" بکەن کە لەبارەی مافی مرۆڤی ئێرانەوە، نووسراوە.
ناوەندیی کەمپەینی مافی مرۆڤ بۆ ئێران کە خۆی یەکێک لەو ڕێکخراوانەیە کە ئەو نامەیەی ئیمزا کردووە، ڕایگەیاند کە تا ٢٣ی خەزەڵوەر، بڕیارنامەکەی "کانادا' دەگاتە کومیتەی سێهەمی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە دراوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ دڵنیابوون سەرنجی زیاتر بداتە پەیمانە نیودەوڵەتییەکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە لە ئێران، بۆ ئەوەی ئاگادار بن کە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران چۆن تێدەپەڕێ.
لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پشتیوانیی لە بڕیارنامەکەی "کانادا" پەیامێکی توندە بە رێبەرانی ئێران کە پێویستە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن.
هەر لە پێوندی لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، جاوید ڕەحمان، ڕاپۆڕتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران ، کە لە مانگی پووشپەڕی ئەمسال بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە، لە یەکەمین ڕاپۆڕتی خۆی‌دا داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کردووە، کە کۆتایی بە قەدەغەی سەردانی ڕاپۆڕتنێرانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بهێنن و، ڕێگا بدەن کە سەردانی ئەو وڵاتە بکا.