به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
هەنگاو18 / 5 / 2019
کریڤۆ18 / 5 / 2019
اخبار18 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 18 / 5 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەت - دۆخی رؤژهەڵاتی نێوەراست و ڕۆلی ئۆپۆزیسیۆبی ئێرانی لەململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دا میوانی بەرنامە : کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چەپکە گوڵ - باسێک سەبارەت بە هەڵپەرکێی کوردی میوانی بەرنامە ; کاک محەممەد ئەمین کامرانی سەرپەرشتی گرووپی هەڵپەڕکیێ سەماژین - ئورامانات
وەک خۆی بابەتەکان: ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە هونەرمەندی خۆشنووس مامۆستا محەممەد سابیر - سنە / ئەنجومەنی شاخەوانانی مەهاباد / جومعە بازاڕی سەقز / دستاوردهای جمهوری اسلامی بعداز ٤٠ سال حاکمیت / بدون شرح
ڕێژگە - قادر سەیاحی سۆزێک لە ڕەنگی ئەوین
هه‌واڵه‌کان
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: شاردنەوەی چارەنووسی قوربانییەکانی ١٣٦٧ی هەتاویی، درێژەپێدانی جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە 5 / 12 / 2018
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە شاردنەوەی چارەنووسی هەزاران کەس لە دژبەرانی سیاسی لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە  کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە لایەن  ئەو ڕێژیمەوە لە سێدارە دراون، درێژەی جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە.
لەسێدارەدانی بەندییە سیاسییەکان لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە بەندیخانەکانی " ئەوین، گەوهەردەشت، مەشهەد، شیراز و ئەهواز" تا ئێستاش بەتەواویی ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان ژمارەی قوربانیەکان لانیکەم خۆی لە سێ هەزار کەس دەدا و هێندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەکەن. دوو ساڵ لەمەوبەر چەند چالاکێک ئاماژەیان بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کردبوو کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوەیەدا ٤٤٨٢ کەس لە ژنان و پیاوان بێسەروشوێن کراون.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی دوای ٣٠ ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەو ئێعدامانە، لە ڕاپۆرتێکی ٢٠٠ لاپەڕەیی دا ئاماژەی بە بابەتی سەرپۆش دانان لە سەر لەسێدارەدان و ڕووداوەکانی ئەوکات کردووە.
بە وتەی " فیلیپ لۆتر" سەرپەرەستی ئەو دامەزراوەیەی مافی مرۆڤ، ئەو ڕاپۆرتە ڕوونکردنەوەیەکە لە سەر حاشاکردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بابەتە لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە نیوخۆ و دەرەوەی ئێراندا ئەو حەقیقەتە لە دەزگا پێوەندیدارەکان دەشارنەوە و دەیانهەوێ بە شاراوەیی بمێنێتەوە.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لەو ڕاپۆرتەدا دووبارە پێداگریی لەسەر هەنگاوێکی نێونەتەوەیی  دەکاتەوە و دەنووسێ کە بێ هەڵوێستی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رادەست نەکردنی ئەو دۆسیە بە شوڕای ئەمنییەت، وایکردووە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حاشا لەو  ڕاستیانە و ئازار و ئەشکەنجەی ئەو بنەماڵانە بکەن.
لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویی، ماڵپەری " ئایەتوڵڵا مونتەزیری" قائم مقامی لەسەر کار لابراوی " ئایەتوڵڵا خومەینی"،  لە فایلێکی دەنگیدا کە بڵاوکرایەوە و  پێوەندی بە ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوییەوە هەیە، ناوبراو لە دیدار لە گەڵ چەند بەرپرسێکی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران،  لە سێدارەدانەکانی ساڵی ١٣٦٧ بە گەورەترین جینایەتی ڕێژیمی ئێران ناو دەبا. 
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو فایلە دەنگییە، بەشێک لە دامەزراوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوبارەوە هەڵوێستیان گرت و کۆمەڵکوژی دەیەی ٦٠ی هەتاوییان  بە کردەوەیەکی پێویست بۆ سەقامیگربوونی نیزام لە قەڵەم دا.