به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 7 / 2019
روانینی رۆژ20 / 7 / 2019
وەک خۆی 20 / 7 / 2019
کریڤۆ20 / 7 / 2019
اخبار20 / 7 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 7 / 2019
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ڕەشبگیری و پەلەقاژەی دەسەڵات
وەک خۆی - بابەتەکان : دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی - بۆکان / پێشانگای ئوتومبیلی کلاسیک لە سنە / کێبەرکێی دووچەرخەسواریی کوێستانیی ئێران لە سەردەشت
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١٥
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٦
هه‌واڵه‌کان
عه‌لی لاریجانی: 36 په‌سند کراو‌ی ده‌وڵه‌ت ‌ پێچه‌وانه‌ی قانوونن 7 / 3 / 2011 عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شووڕرای ئیسلامی ئێران له‌ 36 نامه‌ی جیاجیادا بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد، 36 په‌سند کراوی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادی به‌ پێچه‌وانه‌ی قانوونه‌کانی کۆماری ئیسلامی ناو بردوه‌ و له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌وڵه‌تی له‌م لادانه‌ قانوونییانه‌‌ ئاگادار کردۆته‌‌وه‌. به‌ پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی " خانه‌ی ملت" که‌ هه‌واڵه‌کانی مه‌جلیس بڵاو ده‌کاته‌وه‌، لاریجانی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردووش 38 په‌سند کراوه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ پێچه‌وانه‌ی قانوونه‌کانی ئێستای وڵات ناو بردبوو. یه‌کێک له‌ دوایین نموونه‌کانی کێشه‌ی نێوان مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت ده‌کرێ ئاماژه‌ به‌ ده‌ژکرده‌وه‌ی مه‌جلیس له‌ دره‌نگ ناردنی لایحه‌ی بوودجه‌ی ساڵی 1390 له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه‌ بکرێ. له‌ حاڵێکدا که‌ به‌ پێی قانوونه‌کانی کۆماری ئیسلامی سه‌رکۆمار ده‌بێ لایحه‌ی بوودجه‌ ساڵی دوایی تا به‌ر له‌ 15 سه‌رماوه‌ز بداته‌ مه‌جلیس، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی نژاد لایحه‌ی بوودجه‌ی ساڵی 1390 ی 76 رۆژ دره‌نگتر دایه‌ مه‌جلیس. ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد ساڵی رابردووش لایحه‌ی بوودجه‌ی 2 مانگ دره‌نگتر دابوه‌ مه‌جلیس. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیس هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار باسیان له‌ هه‌ڵه‌ و لادانه‌ قانوونییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد کردوه‌ و سه‌رکی مه‌جلیسیش به‌ ناردنی چه‌ندین نامه‌ سه‌رکۆماری ئاگادار کردووته‌وه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ راپورتێک له‌ سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌سند کراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌ پاش ئه‌و ئاگادار کردنه‌وانه‌ی مه‌جلیس بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.