به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 4 / 2019
روانینی رۆژ20 / 4 / 2019
کریڤۆ20 / 4 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 4 / 2019
اخبار20 / 4 / 2019
هەواڵەکان13 / 4 / 2019
روانینی رۆژ13 / 4 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٤٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٤٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٩٠٤٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - هێنانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ ئیران میوانی بەرنامە : کاک عەبدوڵڵا حیجاب شرۆڤەکاری سیاسی - نوروێژ
روانینی رۆژ - سپای تێرۆریستیی پاسداران، ناوێکی پڕ بە پێست
کریڤۆ - کۆمەڵگای مەدەنی بەشی ٣
لە ئینترنێەوە ..نوێ ٥
هه‌واڵه‌کان
هێرشی هەوایی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سپای پاسداران لە سووریە 13 / 4 / 2019
یەکەم هێرشی هەوایی ئیسرائیل دوای  سەرکەوتنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە  بە دژی پایگاو مۆڵگەکانی  سپای پاسداران لە خاکی سووریە دەستی‌پێکرد.
 بەرەبەیانیی  ڕۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە  فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر بنکەو پایگاکانی کۆماری ئیسلامی  و بوردۆمانیان کرد.


بە پێی هەواڵدەریی سانای سوریا ئەمڕۆ ٢٤ی خاکەلێوە فڕۆکە  جەنگییەکانی ئیسرائیل  هێرشیان کردووەتە سەر  بنکەکانی سپای پاسداران لە  شاری مەسیاف لە پاڕیزای حەما و دەگوترێ  لە ئاکامی ئەو هێرشە چەند باڵەخانەیەک وێران بوون.
زانیارییەکان لە پێوەندی لەگەڵ زیانی گیانی ئەو هێرشە باس لە برینداربونی سێ  چەکدار دەکەن.
شیاوی باسە دوای ئەوە دەوڵەتی تڕامپ سپای پاسدارانی خستە نێو لیستی تێرۆرەوە، ئەگەری ململانێی ئێران و ئیسرائیل زیاتر دەبێ   و،  هەربۆیە   پێشنوێژی رۆژی هەینی لە شاری تاران و  فەرماندە هێزە وشکانییەکانی سپای پاسداران سەرلەنوێ هەڕەشەیان لە ئیسرائیل کرد و لە وڵام‌‌دا فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە، بنکەکانی سپای پاسدارانیان  لە خاکی سووریە کردە ئامانج.
جێی‌بیرهێنانەوەیە  کە نیزیکەی دوو ساڵە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە بیانووی هەبوونی  بنکە و بارەگای سوپای پاسداران و حزبوڵای لوبنان، ناوچە جیاجیاکانی سوریا بۆردومان دەکەن و،  زەرەر و زیانێکی زۆریان  بە هێزەکانی سپای قوودس گەیاندوە.
شایانی باسە  کۆماری ئیسلامی لە تێکدان و ئاڵۆزکردنی دۆخی سووریە دەوری بەرچاوی هەیە و بەگوتە ئەحمەد ڕەمەزان ئەندامی شوڕای میللی سووریە، کۆماری ئیسلامی نیزیک بە ٤٠ ڕێکخراوەی جۆراوجۆری لە سووریە دامەزراندوەو،  لەو وڵاتە‌دا سەدان کەس بەکرێگیراوی  هەیە.