به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە٢٢ی پووشپەڕ
سمیناری یادی د.قاسملوو لە کانادا بۆ بەرێز خالیدعەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب دێموکراتی کوردستان
دەقی وتەکانی د. کاوە مەحموود لە ٢٢ی پووشپەر
ڕێورەسمی یادی د.قاسملوو لە گۆرستانی پێرلاشێز - پاریس بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان و خۆپێشاندانی خەڵکی ئەهواز 13 / 4 / 2019
لافاوەکانی ئەم دواییانە کە زۆر شار و ناوچەی ئێرانی گرتەوە و مەرگی دەیان کەس و برینداربوونی سەدان کەسیتری بەدواوە بوو، هەر لەو کاتەشدا زیان و زەرەرێکی زۆری بە خەڵکی ناوچە لافاولێدراوەکان بەتایبەتی دوو پارێزگای لوڕستان و خووزستان گەیاند. 
ئەو دوو پارێزگایە پێشتریش وەک زۆر پارێزگای دیکەی ئێران بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییەکان و بە تایبەتی پارێزگای خووزستان وەک پارێزگاکانی کوردستان بەهۆی هەڵاواردنی سیستماتیک لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماوەی ئەو چل ساڵەدا هەمیشە لەگەڵ گرفتی جۆراوجۆر بەرەوڕووبوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوو  دوای ئەوە  هەستانی لافاو زەرە وزیانی زۆری بە خەڵکی خووزستان گەیاندو کەمتەرخەمیی دەسەڵاتیش کێشەو گرفتەکانی زیاتر کرد، هەر بۆیە خەڵکی وەزاڵەهاتو ڕژانە سەرشەقام و بە دژی هەڵاواردنی سیستەماتیکی ناوەند دروشمیان دا و ئێستاش هەر درێژەی هەیە.
کارناسان باس لەوە دەکەن کە دۆخی خووزستان مەترسیدارەو هەر بۆیە داوای هاوکاری هەمەلایەنەیان کردوە بۆ بە هاناوەچوونی خەڵکی لێقەوماو.

لافاوەکانی ئەمساڵ بۆ جارێکیتر ئەو ڕاستییەیان دووپاتکردەوە کە ڕێژیم لەبیری خزمەتگوزاریی بۆ خەڵکدا نییە بۆ ئەو ناوچانە و، خەمساردی و بەهاناوە نەچوونیان و هەڵاواردن لەو ناڕەزایەتی و گلەیی و گازەندەی خەڵکە کە هەمیشە بەرەوڕووی دەسەڵاتداران دەکرێتەوە. کاربەدەستانی حکوومەت نەک هەر بەدوای چارەسەری گرفتەکاندا ناچن، بەڵکوو بە پەردەپۆشکردنی کەموکووڕییەکان وهەڕەشەکردن لە خەڵک دەیانهەوێ بەسەر نەهامەتی و گرفتەکاندا باز بدەن و لە ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانە خۆیان بشارنەوە.
ساڵی رابردوو خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەهواز نیشانیدا کە ئەو ناوچەیە چەند لە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەت بێبەشە. ڕۆژی ڕابردووش بۆ جارێکیتر خەڵکی ئەهواز بۆ دژایەتی لەگەڵ ئەو هەڵاواردن و پێڕانەگەیشتنە هاتنەوە سەر شەقامەکان و بە خۆپێشاندانێکی بەرین ناڕەزایەتیەکانی خۆیانیان ڕوو بە ڕیژیم دەربڕی. لەگەڵ ئەوەی کە خۆپێشاندانی خەڵکی ئەهواز لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بوو و هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە خەڵک کرد، بەڵام خەڵکی وەزاڵەهاتوو لە دەست زوڵم و ناعەدالەتی هەتا درەنگی شەو درێژەیان بە خۆپێشاندان دا و دروشمەکانیان دژی ڕێژیم بەرز کردەوە.
بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردووی کرماشان و لافاوەکەی ئەمساڵ لەگەڵ ئەوەی کە خەڵکی ئێران بەگشتی وخەڵکی کوردستان بە تایبەتی، وێڕای وڵاتان و لایەنە مرۆڤدۆستەکانی دیکەی جیهان بە هانای لێقەوماوانەوە چوون، بەڵام ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی نەیتوانی ژیان و گیان ئەو خەڵکە ڕزگار بکا یا پێداویستە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکا و دەرکەوت کە ئەو ڕێژیمە گەندەڵ و سەرەڕۆیە بایەخێک بۆ ژیان و گیان و کەرامەتی خەڵکی ئێران دانانێ.