به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە٢٢ی پووشپەڕ
سمیناری یادی د.قاسملوو لە کانادا بۆ بەرێز خالیدعەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب دێموکراتی کوردستان
دەقی وتەکانی د. کاوە مەحموود لە ٢٢ی پووشپەر
ڕێورەسمی یادی د.قاسملوو لە گۆرستانی پێرلاشێز - پاریس بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
دۆخی نالەباری ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تورکیە 14 / 4 / 2019
دوای هاتنەسەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکوت و ڕاوەدوونانی ئازادیخوازان و جیابیران، خەڵکێکی زۆر لە ئێران بۆ پاراستنی گیانیان پەڕیوەی هەندەران بوون. یەکێک لەو وڵاتانەی هاوسنووری ئێران بۆ دەرباز بوون بەرەو وڵاتێکی ئەمن، وڵاتی تورکیەیە کە پەناخوازێکی زۆر ڕووی تێدەکا و دەروازەی پەڕینەوەیە بەرەو ئورووپا. 
لەگەڵ یەکەم چرکەساتەکانی چوونە ناو وڵاتی تورکیە، پەناخوازان دەبێ یەکڕاست بچنە ئیدارەی پۆلیس و خۆیان بناسێنن و لە حاڵەتێکدا کە پێش خۆناساندن لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر بکرێن، دەکەونە زیندان و دواتر ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە.
ئیدارەی بەشی پەنابەریی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بنکەی لە دوو شاری ئەو وڵاتە هەیە و پەناخوازان بۆ نەجاتی گیانیان خۆیان بەو ڕێکخراوە دەناسێنن و لەوێ تۆمارێک لە ژیانیان پڕ دەکرێتەوە و پەروەندەکەیان دەچێتە نێو ئارشیوی ئەو ڕێکخراوە و پەناخوازن بە هیوای دەربازبوون لەو ڕێگا ئەمن و ئارامەوە ساڵانێک چاوەڕوان دەمێننەوە و بەداخەوە ئەو ڕێکخراوەش لەبەرانبەر چارەنووسی پەناخوازاندا زۆر کەمتەرخەم و خەمساردە. 
ترس لە دیپۆرت کردنەوە،هەڵسوکەوتی توندوتیژی پۆلیس لەگەڵ پەناخوازانی کورد، بێکاری و نەبوونی لەو کێشانەن کە پەناخوازان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن. هەر بەو هۆیانەوە کۆمەڵیک لە چالاکانی سیاسی لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە بە ساتوسەودا و سازان لەگەڵ ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەوانەی ئێران کراونەوە و تووشی ئێعدام و ئەشکەنجە و بەندیخانە هاتوون. 
یەکێک لەو پەناخوازانە چالاکێکی سیاسیی کورد و ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانە بە ناوی "فەتاح پوور ئەحمەد" مامۆستای زمانی ئینگلیسی و خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خێزاندارە، کە ساڵانێک لەنێوخۆی وڵات چالاکیی سیاسی هەبووە و لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەوهین بە عەلی خامنەیی، کێشانەوەی کاریکاتۆر و دژایەتی لەگەڵ نیزام زیندانی کراوە. لە زیندان ٦٦ ڕۆژ لە گەڵ ئازار و ئەشکەنجەی کاربەدەستانی ڕێژیم  بەروڕوو بووە و لەو ماوەیدا سەختییەکی زۆری کێشاوە. دواتر لە زیندان بە بارمتە ئازاد کراوە و بۆ نەجاتی گیانی خۆی پەڕیوەی باشووری کوردستان بووە و ماوەیەک لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا چالاکیی سیاسی هەبوە و دواتر بەرەو تورکیە کەوتۆتەڕێ. ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە خۆی بە ئیدارەی پەنابەریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ناساندووە و لەو ماوەیەدا کە لە تورکیە ماوەتەوە تووشی نەخۆشی دڵ و دەمار هاتوە و تا ئێستا هیچ وڵامێکی پێنەدراوەتەوە و هەر لە چاوەڕوانیدا بەسەر دەبا