به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 4 / 2019
روانینی رۆژ20 / 4 / 2019
کریڤۆ20 / 4 / 2019
لە ئینترنێەوە 20 / 4 / 2019
اخبار20 / 4 / 2019
هەواڵەکان13 / 4 / 2019
روانینی رۆژ13 / 4 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢١٠٤٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٠٠٤٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٩٠٤٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
راگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - هێنانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆ ئیران میوانی بەرنامە : کاک عەبدوڵڵا حیجاب شرۆڤەکاری سیاسی - نوروێژ
روانینی رۆژ - سپای تێرۆریستیی پاسداران، ناوێکی پڕ بە پێست
کریڤۆ - کۆمەڵگای مەدەنی بەشی ٣
لە ئینترنێەوە ..نوێ ٥
هه‌واڵه‌کان
دەستپێکردنی گەمارۆکان بۆ سەر سپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە 15 / 4 / 2019
دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، سپای پاسدارانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی فەرمی دەکەوێتە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە.
دوای گەڕی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەوڵەتی ئەمریکا چەند کەس و دامەزراوەی سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانی وەک سپای قودس خستە نێو لیستی گەمارۆکان و لیستی تێرۆرەوە. 
ئەمجارەیان دەوڵەتی ئەمریکا بڕیاری بە تێرۆریست ناساندنی کۆی سپای پاسدارانی پەسەند کرد و ئەم بڕیارەش ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ بەڕەسمی کاری پێدەکرێ.
سپای پاسداران کە لەگەڵ هاتنە سەر کاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئیران دامەزراوە، کۆڵەکەی ئەسڵی ڕاگرتنی ڕێژیم و گەورەترین و دەست ئاواڵەترین هێزی سەرکوتکردنی گەلانی ئێرانە. 
سپای پاسداران ماوەی چل ساڵە بە ڕەشەکوژی و تێرۆری ئازادیخوازان و جیابیرانی کورد و ئێرانی و غەیرە ئێرانیی دژبەری ڕێژیمی ئاخوندی، دەیهەوێ بە هەڕەشەو کوشتن و تۆقاندن هێژموونی خۆی بەسەر گەلانی ئێران و ناوچەکەدا بسەپێنێ.
پێکهێنانی میلیشیا و گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک حیزبووڵای لوبنان، حەماس، زەینەبیون، فاتمیون و چەند ڕێکخراوێکی تر لە سووریە و عێراق و یەمەن تەنیا بۆ مەبەستە ئاژاوەگێڕییەکانی خۆی و تێرۆری کەسانی دژبەر و بەرهەڵستکارانی ڕێژیم ئاخوندەکانە.
تێرۆری دوکتور سادقی شەڕەفکەندی لە بێرلینی پێتەختی ئاڵمان لە لایەن چەند تێرۆریستی لوبنانی سەر بە حیزبوڵڵا و ئێرانی و بڕیاری دادگای میکوونووس بەڵگەیەکی بەهێزن بۆ بە تێروریست ناساندنی سپای پاسدارانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
 کوشتنی ئازادیخوازان و جیابیرانی کورد و ئێرانی و هێرش بۆ سەر کوردستان و قەتلوعامی خەڵکی کوردستان لەلایەن سپای پاسداران، نموونەی کردەوە مرۆڤکوژییەکانی هەرە بەرچاوی ئەو هێزە تێرۆریست و دژی ئینسانییەن.  
ئەو بڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، لەگەڵ ئەوەی کە بڕیارێکی درەنگ وەختە، بەڵام دەتوانێ سپای پاسداران جلەو بکا و ئەو هێزە تێرۆریستییە نەتوانێ بە کەیفی خۆی لە ناوچەکەدا تەڕاتێن بکا. بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتوانێ سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران وەکوو جاران بخاتە خزمەت بەرژەوەندییە تێرۆریستییەکانی خۆی و وەک ڕابردوو ئابووریی ئێران بخاتە ژێردەستی دامەزراوە تێرۆریستییەکانی کە ماوەی چل ساڵە قوتی خەڵکی ئێران بۆ کوشتن و خوێنرشتن بەکاردێنن.