به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە٢٢ی پووشپەڕ
سمیناری یادی د.قاسملوو لە کانادا بۆ بەرێز خالیدعەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب دێموکراتی کوردستان
دەقی وتەکانی د. کاوە مەحموود لە ٢٢ی پووشپەر
ڕێورەسمی یادی د.قاسملوو لە گۆرستانی پێرلاشێز - پاریس بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
ئاڵۆزی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و فەڕانسە 15 / 4 / 2019
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، باڵوێزی فەڕانسە لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە ئێرانی و جیهانییەکان، "فیلیپ تیە" باڵوێزی نوێی فەڕانسە لە ئێران، لەسەر تویتی باڵوێزی فەڕانسە لە ئەمریکا، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشت کراوە.
 " ژرار ئارۆ" باڵوێزی فەڕانسە لە ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتننامەی بەرجامدا نووسی: ئێران پێویستی بە بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم نییە و یۆرانیۆم بۆ ناوەندی وزەی ئەتۆمی بووشهێر لە لایەن ڕووسیەوە دابین دەکرێ.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی تویتی باڵوێزی فەڕانسە لە ئەمریکا، عەبباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە نیگەرانییەوە دژکردەوەی پێشاندا و ناڕەزایەتی خۆی لە ڕێگای باڵوێزی فەڕانسە لە تاران گەیاندە دەوڵەتی فەڕانسە و داوای ڕوونکردنەوەی لێکرد.
ناکۆکییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکیەتیی ئورووپا دوای گەڕی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تا دێ زیاتر دەبێ و لەم ماوەیەدا چەند جارێک لە سەر ڕێککەوتننامەی بەرجام، تێرۆری بەرهەڵستکارانی ڕێژیمی ئاخوندی، مافی مرۆڤ، زیندانییان، کێشەی حیزبوڵڵا و سووریە لێک هەڵبەزیونەوە. ناکۆکی لە سەر ڕێککەوتننامەی بەرجام یەکێک لەو پرسانەیە کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی و یەکیەتیی ئورووپا کێشەی لەسەرە و هەتا ئێستا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە و یەکیەتیی ئورووپا هەروا بە ئاسانی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشێل ناکا و نایهەوێ ئەمریکا فیدای ڕێژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکا.