به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
گرتن و دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانانی کوردستان بەردەوامە 11 / 6 / 2019

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چاوترسێنکردنی خەڵکی کوردستان ڕۆژانە خەریکی بانگکردن و داداگایی و زیندانیکردنی جیابیران و چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی کە ڕۆژانە بە دەستمان دەگا یا لە مێدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکرێنەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستی کردووە بە بانگکردن و دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی ، ژینگە پارێزان، مامۆستایانی ئایینی و ئازادیخوازنی کوردستان و بە بیانووی جۆراوجۆر لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوەیان لەگەڵ دەکا.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چوار دەیە لە دەسەڵاتی ڕەش و نگریسی خۆی هەمیشە لە کوردستان و خەڵکی کوردستان ترساوە و بۆ سەرکوتی خەڵک لە هیچ کردەوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە دریغی نەکردووە و لە هەموو ڕێگایەکەوە هەوڵی داوە خەڵکی کوردستان بە چۆک دابێنێ بۆ ئەوەی دەست لە ویست و مافە ڕەواکانیان هەڵگرن.

خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان کە لە یەکەم هەنگاویاندا لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ئاخوندەکانەوە  بە دەنگی "نا"، کۆماری ئیسلامی و ڕێژیمەکەیان بردە ژێر پرسیار و هیچکات نەک هەر ئەو ڕێژیمەیان قبووڵ نەبووە و ملیان بۆ داخوازییەکانی ڕانەکێشاوە، بەڵکوو ئازایانە لە هەموو مەیدانەکانی خەبات و بەربەرەکانیدا دژی ئەو ڕێژیمە سەرەڕۆیە ڕاوەستاون و لەو ڕیگایەشدا نزیک بە پەنجا هەزار کورد لە ژن و مناڵ و گەنج و پیر و پێشمەرگەی ئەم نیشتمانە خوێنیان تێکەڵ بە خاکی پیرۆزی کوردستان بووە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک هەر بە سەرکوت و کوشتن و زیندان ناتوانێ خەباتی کورد بێدەنگ بکا، بەڵکوو گەلی کورد لە هەموو بوارەکاندا بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی بەردەوامە و سەرەنجام ڕۆژێک بە ویستە ڕەواکانی دەگا و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەک ڕێژیمە دیکتاتۆرەکانی جیهان دەچیتە نیو زبڵدانی مێژوو و کۆتای بە چەند دەیە دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندە دڵڕەشەکانی وڵاتی ئێران دێ.