به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان: دۆخی ناوچەکە مەترسیدار و لە حاڵی تەقینەوەدایە 11 / 6 / 2019

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بۆ باس و وتووێژ لە سەر ڕێککەوتننامەی بەرجام سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆبۆوە.

هایکو ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە سەردانەکەی خۆیدا بۆ ئێران ڕایگەیاند کە دۆخی ناوچەکە زۆر مەترسیدارە و لە حاڵی تەقینەوە دایە و داوایکرد کە ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا لەوە زیاتر پەرە نەستێنن. ناوبراو ڕایگەیاند، ئێمە نامانهەوێ  ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی. ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی لە تازەترین  ڕاپۆرتیدا باس لەوە دەکا کە ئێران خەریکی  پەرەپێدانی پیتاندنی یۆرانیۆمە.

هایکو ماس، داوایکرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێککەوتننامەی بەرجام نەکشێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا باسیان لەو ڕێوشوێنە بانکی و داراییە کرد کە دوای چوونە دەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی بەرجام و دەسپێکی گەڕی دووهەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران دەستی پێکردووە و وڵاتانی ئورووپایی دەیانهەوێ لە بەرانبەر نەوتدا، بەجێی پووڵ، کەلوپەل بدەن بە ئێران، بەڵام ناوبراو نەیشاردەوە و گوتی کە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە کارێکی ئاسان نییە.

لەگەڵ ئەوەی کە زیاتر لە ساڵێکە وڵاتانی ئورووپایی خەریکی جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیەن بەڵام بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە تا ئێستاش نەیانتوانیوە بیخەنە بواری جێبەجیکردنەوە.