به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا: بۆ ڕێککەوتن، ئێران دەبێ ئەو ١٢شەرتەی ئەمریکا جێبەجێ بکا 11 / 6 / 2019

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ ڕیککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٢ شەرتمان دیاریکردوە و ئێران دەبێ ئەو ١٢ خاڵە جێبەجێ بکا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی،  "مۆرگان ئورتگاس"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئامادەیە وتووێژ لەگەڵ ئێران بکا، بەڵام کۆماری ئیسلامی دوو ڕێگای لە پێشە، یا دەبێ ڕەفتاری خۆی بگۆڕێ یا دەبێ چاوەڕوانی داڕمانی ئابووری ئێران بێ. هەر لەو پیوەندییەدا ناوبراو ڕایگەیاند کە ئیجازە بە هیچ وڵاتێک نادەن کە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی پێشێل بکات.

مۆرگان ئورتگاس لە پێوەندی لەگەڵ گەمارۆکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیای پێترۆشیمی و کۆمپانیاکانی دیکەی سەر بەو کۆمپانیایە ڕایگەیاند کە ئێران دەبێ ڕەفتارەکانی بگۆڕێ و تەنیا ڕێگەش بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ ئەو ١٢ شەرتە قبووڵ بکات کە ئەمریکا بۆی دیاریکردووە.ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنییەتی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ ئێران پابەند بکا کە لەو بارەوە وەڵامدەر بێ.