به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
هه‌واڵه‌کان
گرانی و بێکاری لە ئێران ڕوو لە زیادبوونە 12 / 6 / 2019
گرانی و بێکاری لەژێر سێبەری دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا رۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبوونە و ئێران و خەڵکی ئێرانی بەرەو دۆخێکی خراپ بردووە و کاربەدەستانی ڕیژیمیش خەمسارد و دەستەوەستان بەهۆی ناکارامەییەوە ناتوانن کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بێنن.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە، دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی وڵاتی داوەتە دەست چەند ئاخوندێکی نەزان و ناکارامە و بەجێی ئەوەی کە بۆ بەڕوەبەریی وڵات  لە خەڵکانی پسپۆر و شارەزا کەلک وەرگرێ، هەموو دەسەڵات و کاروباری وڵاتی داوەتە دەست ئاخوندە گەندەڵکار و کۆنەپەرەستەکان کە هیچ شارەزاییەکیان لە ئابووریی و بەڕێوەبەرییدا نییە. 
لەگەڵ ئەوەی کە لە ماوەی چوار دەیە لە دەسەڵاتی ئاخوندەکان، هەمیشە خەڵکی ئێران لەگەڵ نەداری و بێکاری بەرەوڕوو بوون، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا کێشە و گرفتەکان بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەو ڕێژیمەوە ڕوو لە زیاد بونن. داخرانی کارگە و کارخانەکان، داڕمانی ئابووریی وڵات، هاتنەخواری نرخی دراو، گرانی و بێکاری و لە بەرابەردا چوونە سەری نرخی کەلوپەل، خواردەمەنی، کرێی خانوو و دووکان و دەیان نەهامەتی تر بەرۆکی خەڵکی ئێرانی گرتوە و بێجگە لە گۆڕین و ڕووخانی ئەو ڕێژیمە دژی گەلییە، هیچ ڕێگایەکی دیکە بۆ دەربازبوون بەدی ناکرێ.
ئاخوندە شەڕخواز و ئاژاوەگێڕەکان بەهۆی سیاسەتی بناژۆخوازانەی خۆیان لە ماوەی ئەو چل ساڵەدا، چل ساڵ  وڵاتی ئێرانیان بەرەو دواوە گەڕاندۆتەوە و بوونەتە بەربەستی پێشکەوتن و گەشەسەندنی وڵات. ئاخوندەکان بۆ پەلهاویشتنی فیکر و بەرنامە شەڕانگێزییەکانی خۆیان سەروەت و سامانی وڵاتیان بەفیرۆ داوە و بەجێی ئەوەی لە بیری زگی برسی مناڵانی هەژار و خەڵکی دەسکورت و بێکاری ئێراندا بن، لە فکری وێرانکردنی سووریە، سڕینەوەی ئیسرائیل لە سەر کورەی زەوی، تێرۆری ئازادیخوازان، پێکهێنانی گرووپ و میلیشیای تێرۆریستی، چەکی ئەتۆمی، مووشەکی بالستیک و تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و جیهانن و لە لایەکیترەوە بەشی زۆری سەروەت و سامانی وڵاتیان بە ناوی خۆیان و بنەماڵە و کەس و کاریانەوە کردوە و لە بانکەکانی جیهان دایانناوە.
ڕێژیمی ئاخوندی بەهۆی دروشم و سیاسەتە چەوتەکانی بۆتە هۆی نەهامەتی گەلانی ئێران و گەمارۆکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی دۆخی ژیانی خەڵکیان خراپتر کردووە و بەو هۆیەوە خەڵکێکی زۆر برسی و بێکار و زۆر لە کارگە و کارخانە و کۆمپانیاکانی وڵات داخراون و جارێ ئاسۆیەک بۆ دەربازبوون لەو دوخە لێڵە بەدی ناکرێ.