به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
هه‌ڵبژارده‌
ڕوانینی رۆژ - پەیامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی سی‌ونۆ‌مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
وەک خۆی - ٣٩ هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان
پرسی رۆژ - بابەت : باسێک لەسەر پلینۆمی ١١ی حیزبی دێموکراتی کوردستان میوانی بەرنامە : حەسەن قادرزادە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕێژوان میوانی بەرنامە : هونەرمەند سەید حەسەن کۆساری
هه‌واڵه‌کان
مەرگی گوماناویی زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی فشافوویە 13 / 6 / 2019
زیندانییەکی سیاسی بە ناوی "عەلیڕەزا شێرمحەممەد عەلی" لە زیندانی فشافوویەی تاران بەشێوەیەکی گوماناویی کوژرا و جارێکی دیکەش بەرپرسانی قەزایی لەو بارەوە بێدەنگییان ڕاگرتووە.
کوژرانی گوماناوی عەلیڕەزا شێر محەممەد عەلی لە زیندانی فشافوویەی تاران ناسراو بە دۆزەخی زیندانیان، لە مێدیاکاندا دەنگی دایەوە و کوژرانی ناوبراو بەو شێوە گوماناوییە کە گۆیا لە ناو زینداندا کێشەی لەگەڵ دوو زیندانیی دیکە هەبووە و ئەوان کوشتوویانە. ئەوە قسەی بەرپرسانی زیندان و کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بەڵام پارێزەری ناوبراو، محەممەد عەلی عیرفانیان دەڵی،"عەلیڕەزا کێشەی لەگەڵ هیچکەس نەبووە و دوو قاتڵ لە زینداندا کە لە بەندی تاکەکەسیدا بوون هێرشیان کردۆتە سەر ناوبراو و کوشتوویانە". ئەوە لە کاتێکدایە کە کەسانێک کە لە بەندی تاکەکەسیدا بن و هەمیشە لەژێر چاودێری پاسەوانەکانی زینداندا بن، چۆن دەتوانن بچنە ناو بەندێکی دیکە و لەوێدا بەندییەکی دیکە بکوژن کە هیچ ناسیاوی و کێشەیەکیان لەگەڵ یەکتر نەبووە.
قسەی کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ کوشتن و لەنابردنی عەلیڕەزا شیرمحەممەد عەلی لە کاتێکدایە کە ئەوە یەکەمین جار نییە کە زیندانیانی سیاسی بەشێوەی گوماناوی لەناو زینداندا دەکوژرێن و گیان لە دەستدەدەن و پێشتریش لە کاتی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی کە هەزاران کەس لە ئێران و کوردستان دەسبەسەر کران، نزیک بە ٢٥ کەس بەشێوەی گوماناوی لە زینداندا گیانیان لەدەستدا و کاربەدەستانی ڕێژیم ڕایانگەیاند کە ئەو زیندانیانە خۆیان کوشتوە.
لە پێوەندی لەگەڵ کاردانەوەکان بە نیسبەت مەرگی گوماناویی عەلیڕەزا  شێرمحەممەدعەلی  و ناڕوونییەکان لەو بارەوە  مەحموود سادقی نوێنەری شاری تاران ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی بەندیخانەی فشافوویە هێشتاکە ڕێگەیان نەداوە سەردانی ئەو بەندیخانەیە بکرێ و لەگەڵ نوێنەرانیش  هیچ کۆبوونەوەیەکیان  نەبووە.
عەلیڕەزا شێر محەممەد عەلی یەکێک لەو زیندانییە سیاسییانە بوو کە پێشتر نزیکە بە مانگێک لەگەڵ زیندانیی سیاسیی کورد بەرزان محەممەدی مانی لە خواردن گرتبوو.
ناوبراو لە دوایین نامەکەیدا بە وردی باس لە دۆخی خراپی بەندیخانەی فشافوویە دەکا و بە ڕاشکاوی هێندێک لە ڕاگەیاندنەکان و  کۆڕو کۆمەڵەکانی پێوەندی‌دار بە خەمسارد و نابەرپرسیار لە قەڵەم داوە.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە عەلیڕەزا شێرمحەممەد عەلی تەمەن ٢١ ساڵ  لە پووشپەڕی ساڵی ٩٧ی هەتاوی بە تاوانی بانگەشە بەدژی ڕێژیم ، بێڕیزی کردن بە پیرۆزییەکان و بێڕیزیکردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و ڕێبەری باڵای نیزام  بە ٨ساڵ زیندان سزا درا و بڕیار بوو کە دادگای پێداچوونەوەی ئەو بەندییە سیاسییە ڕۆژی ١٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر بە ٣٠ جار لێدان بە چەقۆ پەروەندەی ژیانی  بە کۆمەڵێک پرسیارەوە بۆ هەمیشە داخرا.