به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان21 / 9 / 2019
وەک خۆی 21 / 9 / 2019
کریڤۆ21 / 9 / 2019
لە ئینترنێەوە 21 / 9 / 2019
اخبار21 / 9 / 2019
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩٠٩٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٨٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
وەک خۆی - شەوە شێعر بۆ ڕێزلێنان لە دوو شاعیری لاو , عەلی مەحموودی و مەنسوور خزری - بانە
کریڤۆ - رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ( رکم ) بەشی ٢٢
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٨
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
هه‌واڵه‌کان
چارەنووسی نادیاری “زارا” لە زیندان 12 / 9 / 2019 چارەنووسی زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی “نۆژین” نادیارە.
زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکیک لە چالاکانی مەدەنی، خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنەیە کە ماوەی ١١٠ ڕۆژە دەسبەسەرە و هەتا ئێستاش بەرپرسان و دەزگای قەزایی سنە تۆمەتەکانیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بە وتەی کەسوکاری زارا، ماوەیەک بەر لە ئێستا زارا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی دا پێیڕاگەیاندوون کە بەرپرسانی زیندان داوای لێدەکەن کە بەرگەیەک ئیمزا بکا هەتا بڕیار لە سەر چارەنووسی بدرێ و بە واتایەکی تر زارا خۆی هەموو ئەو تۆمەتانە ئیمزا بکا کە دراونەتە پاڵی، بەڵام زارا ئامادە نەبووە بەرگەکە ئیمزا بکا و هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردۆتەوە.
کانی محەممەدی خوشکی زارا محەممەدی ڕایگەیاندوە: ماوەی دوو مانگە هیچ خەبەرێکمان لە زارا نییە و هیچ پێوەندی و چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ ناوبراو نەبووە و نازانین لە کوێیە و نازانین کە ئایا زارا ماوە یان نا. بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان لە زارا دەڵێ: زارا دەبێ بەرگەیەک ئیمزا بکا تا بڕیار لەسەر چارەنووسی بدرێ. ئەوە بەو مانایەیە کە بەرپرسانی زیندان گوشاریان خستۆتە سەر زارا تا بە زۆر لێدوانی لێوەربگرن.
زارا ماوەیەک لە گرتنگەی سنە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرا و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری زیندان دەستی دایە مانگرتن. دوای چەند ڕۆژ لە مانگرتنەکەی باری تەندروستی تێکچوو و گەیشتە جێگەیەک کە هیچ هێز و توانایەکی نەمابوو و بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد و دواتر ڕەوانەی گرتنگەیەکی دیکە کرا.
زارا لەگەڵ ئەوەی کە وانەی زمانی کوردی دەگوتەوە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ” نۆژین” بوو و لە کاتی بوومەلەرزەکەی کرماشان کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەگایاندە خەڵکی بوومەلەزەلێدراو. زارا پێشتریش لە سەر چالاکییەکانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کرابوو و لێپێچینەوەی لێکراوە.