به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە٢٢ی پووشپەڕ
سمیناری یادی د.قاسملوو لە کانادا بۆ بەرێز خالیدعەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب دێموکراتی کوردستان
دەقی وتەکانی د. کاوە مەحموود لە ٢٢ی پووشپەر
ڕێورەسمی یادی د.قاسملوو لە گۆرستانی پێرلاشێز - پاریس بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ به‌ڵام پڕ له‌ مه‌ترسی و زه‌حمه‌تی کاسبکارانی سه‌رسنوور 28 / 3 / 2011 کاسبکارانی سه‌رسنوور که‌ له ‌رێگه‌ی شان و پیلی خۆیانه‌وه‌ ژیانی ماڵ و منداڵیان دابین ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ زۆرترین ناره‌حه‌تی و مه‌ترسیه‌کان به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه‌. به هۆی نه‌بوون و نه‌ڕه‌خساندنی هه‌لی كار كردن له كوردستان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تی كوردستان سه‌رقاڵی راگواستنی كه‌ل و په‌ل و كۆڵبه‌رین و له‌م رێگه‌وه بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ئه‌كه‌ن. هه‌واڵنێری سه‌قز له‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی سه‌رنج راکێشدا ژیانی پڕ له‌ ناخۆشی ئه‌م کۆڵبه‌رانه‌ی بڵاو کردۆته‌وه‌، ناوچه‌كانی سه‌قز و بانه، دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی راگواستنی كه‌ل و په‌لن که‌ ده‌وڵه‌ت پێیان ده‌ڵێ که‌ل و په‌لی قاچاخ و به‌شێكی به‌رچاو له دانیشتوانی نێو شار و گونده‌كانی ئه‌م دوو ناوچه سنوورییه‌ی كوردستان، رۆژانه خه‌ریكی كۆڵبه‌رین، كه‌چی رۆژ نییه هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی رێژیم رێگرییان لێ نه‌كه‌ن و نه‌یانخه‌نه كه‌مینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌ستمایه‌ی ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژار و ره‌ش و رووته‌ی ناوچه‌كه‌ماندا نه‌گرن، هه‌واڵنێری سه‌قز بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌، زۆر جاریش كاتێك كۆڵبه‌رێك ئه‌یهه‌وێ خۆی و باره‌كه‌ی كۆڵی له که‌مینی هێزه‌ ئینتزامییه‌کان ده‌رباز بكات، به فیشه‌ك و گوللـه‌ی گه‌رم سارد ئه‌كرێته‌وه و ته‌رمێ بێ گیانی بۆ بنه‌ماڵه‌ و منداڵه‌كانی ئه‌نێردرێته‌وه كه چاوه‌ڕوانن ئێواره باوكیان به سڵامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه! پێکه‌وه‌ راپۆرتێکی وێنه‌یی ده‌بینین که‌ ته‌نها گۆشه‌یه‌كی بچووكه له‌و هه‌زاران مرۆڤه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ی كه رۆژانه به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانیان پارووێك نانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ ئه‌به‌نه‌وه سه‌ر سفره‌ی ماڵ و منداڵیان و ئاماده نین سه‌ری به‌رزیان بۆ هیچ که‌س نه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به تاوانی كاروكاسپی حه‌ڵاڵ له سه‌ر خاكی خۆیان خه‌ڵتانی خوێن ئه‌كرێن و منداڵه‌كانیان هه‌تیو ئه‌خرێن.