به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان7 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 7 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 7 / 9 / 2019
فیلم و دیکومنت7 / 9 / 2019
سیمینار7 / 9 / 2019
اخبار7 / 9 / 2019
فیلم و دیکومنت7 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی “قەڵای دیموکرات”دا
هه‌ڵبژارده‌
٢١ی خەرمانان شکۆی قەڵا و قەڵافەتی شار
سیمینارێک لەسەر ٢١ی خەرمانان مێتۆدی شار بۆ بەرگری لە قەڵا یەکیەتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد
دیداری حەوتوو - بابەت : ٢١ی خەرمانان شوناسخوازی گەلی کورد میوانی بەرنامە : د.خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ- سوئێد
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
په‌یامی‌ كومیسییونی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ بۆنه‌ی‌ 10ی‌ خاكه‌ لێوه‌ (رۆژی شه‌هیدانی‌ كوردستان)ه‌وه 29 / 3 / 2011 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ رۆژی‌ شه‌هیدكرانی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د، سه‌ركۆماری‌ كوردستان و هاوڕێكانی‌ به‌ فه‌رمانی‌ حه‌مه‌ ره‌زا شای‌ په‌هله‌وی‌ یه. رۆژی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو شه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئازادی‌ و رزگاریی‌ كوردستانه‌. رۆژی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و رۆژی چوون بۆ سه‌ر گڵکۆی ئه‌و نه‌مرانه‌ و رۆژی نوێکردنه‌وه‌ی وه‌فاداری به‌ ئامانجه‌کانیان و رێگا پیرۆزه‌که‌یانه.‌. 64ساڵ پێش له‌ ئێستا له‌ رۆژێكی‌ وه‌ك ئه‌مڕۆ دا به‌بڕیار و فه‌رمانی‌ شای‌ ئێران ، پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د و سه‌یفی‌ قازی‌ و سه‌دری‌ قازی‌ و دواتر ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی‌ كۆمار و تێكۆشه‌رانی‌ كوردی‌ شاره‌كانی‌ بۆكان، سه‌قز و مه‌هاباد له‌ سێداره‌ دران.ئه‌و رێژیمه‌ پێی‌ وابوو به‌ له‌ سێداره‌دانی‌ پێشه‌وا و هاوڕێیان و هاوبیرانی‌ ئه‌و، خه‌باتی‌ رزگاریخوازانه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ نێو ده‌با و ئیدی‌ كه‌س ناتوانێ‌ و ناوێرێ‌ درێژه‌ده‌ری‌ رێگای‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ بێ‌ و بۆ جارێكی‌ دیكه‌ باس له‌ ئازادی‌ و سه‌ربه‌ستی‌ بكا. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و كات پێشه‌وا له‌ دوا ساته‌كانی‌ ژیانی‌ دا به‌ وته‌ مێژوویی یه‌كه‌ی‌، هه‌ڵه‌ بوون و بێ‌ بناغه‌یی‌ ئه‌و جۆره‌ بۆچوونه‌ی‌ له‌ دوژمنان گه‌یاند و پێی گوتن "ئێوه‌ به‌ كوشتنی‌ من قازی‌ محه‌ممه‌دێك ئیعدام ده‌كه‌ن،به‌ڵام له‌ دوارۆژدا هه‌ر لاوێكی‌ ئه‌و كوردستانه‌ ده‌بێ‌ به‌ قازی‌ محه‌ممه‌دێك" و هه‌موو لایه‌كمان به‌ گشتی‌ و دوژمنانمان به‌ تایبه‌تی‌ دروستیی‌ ئه‌و وته‌ مێژووییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه‌ و ده‌بینین له‌ سه‌رانسه‌ری‌ كوردستاندا و هه‌تا گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانی‌ پێشه‌وای‌ مه‌زن و هه‌موو شه‌هیدانی‌ كوردستان ئه‌و خه‌باته‌ به‌رده‌وام ده‌بێ‌. ئه‌و خه‌باته‌ له‌ پسان نه‌هاتوویه‌ وای‌ كردوه‌ كه‌ بزووتنه‌ووه‌ی‌ كورد له‌ هه‌لومه‌رجی‌ ئێستادا بتوانێ‌ ژێرانه‌ له‌ هاوكێشه‌ سیاسی‌ یه‌ ناوچه‌یی‌ و نێونه‌ته‌وه‌یی‌ یه‌كان به‌ قازانجی‌ به‌ره‌و پێشبردنی‌ ئامانجه‌ ره‌واكانی‌ كه‌ڵك وه‌ربگرێ‌ و كێشه‌ی‌ كورد وه‌ك مه‌سه‌له‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ ده‌یان میلیۆنی‌ كه‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی‌ مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووس خه‌بات ده‌كا به‌ دنیا بناسێنێ‌.. خه‌ڵكی‌ خه‌باتگێری‌ كوردستان! ئه‌مڕۆ كه‌ له‌ یاد كردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌گدارانه‌دا سه‌ری‌ كڕنۆش له‌ به‌ر باره‌گای‌ پێشه‌وای‌ مه‌زن، سه‌ر قافڵه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان داده‌نوێنین بۆ باس له‌ كه‌سایه‌تیی‌ پێشه‌وای‌ نه‌مر باشتر وایه‌ بچینه‌وه‌ ئه‌و كات و ساته‌ كه‌ پێشه‌وا تێیدا ژیاوه.‌ با تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رزه‌كانی‌ ئه‌و زاته‌ له‌ زمانی‌ رۆژنامه‌ی‌ "كوردستان " چاپی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 26ی‌ ره‌شه‌مه‌ی‌ 1324 به‌رامبه‌ر به‌ 17ی‌ مارسی‌ 1946 به‌ كورتی‌ بخوێنینه‌وه‌:‌: "حه‌زره‌تی‌ قازی‌ محه‌ممه‌د، پێشه‌وای‌ كوردستان هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ خاوه‌نی‌ گیانێكی‌ به‌رزو به‌ هێز بووو نیشانه‌ی‌ گه‌وره‌یی‌، شوجاعه‌ت، له‌خۆ بوردن ده‌ویدا دیاری‌ ده‌دا و خوو و ره‌وشتی‌ ده‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌به‌قه‌یه‌ك رێ‌ كه‌وتووه‌ و تێكه‌ڵی‌ ده‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌یه‌، سیفاتی‌ نیشتمانپه‌رستی‌ و میلله‌ت په‌روه‌ری‌ به‌ ته‌واوی‌ ده‌ جه‌نابی‌ محه‌مه‌دی‌ قازی‌ پێشه‌وای‌ كوردستان دا كۆ بۆته‌وه‌ و پاشكه‌وتنی‌ هاوخوێنه‌كانی‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت هه‌میشه‌ دڵی‌ وی‌ بریندار ده‌كا بۆیه‌ ئه‌كسه‌ری‌ وه‌ختی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی له‌ راهنمایی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ بۆ شه‌قامی‌ خوێندن،زانست،ته‌مه‌دوون به‌خت كردووه.‌. جه‌نابی‌ محه‌مه‌دی‌ قازی‌ ده‌گه‌ڵ دوژمنانی‌ شه‌خسی‌ خۆی‌ به‌مودارا و ده‌گه‌ڵ دۆستان به‌ وه‌فایه‌،به‌ڵام ناتوانێ‌ له‌ موقابیل دوژمنانی‌ نیشتماندا مودارا بنوێنێ‌". هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ پی‌ كرا ئه‌وه‌ چه‌ند ده‌قێكی‌ كورت بوون كه‌ 66 ساڵ له‌مه‌و به‌ر باس له‌ سیفاته‌ به‌رزه‌كانی‌ پێشه‌وای‌ مه‌زنی‌ كوردستان ده‌كا و هه‌ر ئه‌و سیفاته‌ به‌رزانه‌ بوون كه‌ قازی‌ محه‌مه‌دیان كرده‌ پێشه‌وای‌ كوردستان و یه‌كه‌م سه‌ركۆماری‌ كۆماری‌ كوردستان. هه‌ر چه‌ند دوژمنان رێگایان نه‌دا ته‌مه‌نی‌ كۆماری‌ كوردستان و پێشه‌واكه‌ی‌ درێژ بێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه‌ كورته‌ بوو به‌ هه‌وێنی‌ خه‌باتێكی‌ بێ‌ پسانه‌وه‌ ، وای‌ كرد كه‌ شۆرشگێڕان و ئازادیخوازان له‌ ده‌وری‌ یه‌كتر له‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دا كۆبنه‌وه‌ و ئیزن نه‌ده‌ن ئالای‌ ئه‌و خه‌باته‌ی‌ پێشه‌وا و هاوڕێیانی‌ كه‌ له‌ پێناوی‌ دا شه‌هید بوون، بكه‌وێته‌ سه‌رزه‌وی.‌. تێكۆشه‌رانی‌ دیموكرات! حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ هه‌لومه‌رجێك دا یادی‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆی‌ بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ 15 ئاماده‌ ده‌كا. له‌ هه‌مان كاتدا دنیا به‌ گشتی‌ و ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست به‌ تایبه‌تی‌ له‌ حاڵی‌ ئاڵوگۆڕێكی‌ به‌رین دایه‌ و حكوومه‌ته‌ دیكتاتۆر و مه‌لهوڕه‌كان به‌ هۆی‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ وه‌زاڵه‌ هاتووی‌ ئه‌و ولاتانه‌ یه‌ك به‌ دوای‌ یه‌ك تێكه‌وه‌ ده‌پێچرێن و شنه‌بای‌ ئازادی‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ ناوچه‌كه‌دا ئاڵای‌ سه‌ركه‌وتن ده‌شه‌كێنێته‌وه‌، مزگێنیی‌ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌ ده‌دا كه‌ تێیدا دیكتاتۆره‌كان جێیان نابێته‌وه.‌. حیزبه‌كه‌مان، حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌ده‌ستی‌ پێشه‌وای‌ شه‌هید قازی‌ محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری‌ كوردستان دامه‌زراوه‌ و له‌ سه‌رده‌ستی‌ ماموستای‌ ناوداری‌ كورد دوكتۆر قاسملووی‌ شه‌هید نوێ‌ كراوه‌ته‌وه‌، شانازییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ئێمه‌، قوتابیی‌ مه‌كته‌بی‌ ئه‌و گه‌وره‌ پیاوانه‌ بین .با له‌ رۆژی‌ 10ی‌ خاكه‌لێوه‌ رۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان دا، جارێكی‌ دیكه‌ هه‌موومان له‌ ئاست و ریزی‌ جۆراوجۆری حیزبی‌ دا، په‌یمان نوێ‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌تا به‌دیهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ شه‌هیدان له‌ خه‌بات و تێكۆشان دابین و شیاوی‌ ئه‌و شانازییه‌ و هه‌ڵگری‌ ئه‌و ریساله‌ته‌ مێژوویی‌ یه‌ بین كه‌ مێژوو خستوویه‌ته‌ سه‌رشانمان. ئێستا كه‌ به‌ پێشوازی‌ كۆنگره‌ی‌ 15ی‌ حیزبه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌چین ده‌بێ‌ له‌ بیرمان بێ‌ كه‌ به‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بزووتنه‌وه‌ی‌ رزگاریخواز و نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردستان كه‌وته‌ سه‌ر رێبازێكی‌ نوێ‌. له‌ سه‌رده‌می‌ بووژارنه‌وه‌ش دا به‌ رێبه‌ریی‌ شه‌هید د. قاسملوو زۆر شتی‌ تازه‌ هاته‌ نێو ئه‌م حیزبه‌. له‌ حاڵی‌ ئێستاش دا پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ حاڵی‌ نوێ‌ بوونه‌وه‌ و به‌ره‌و پێشچوون دا بین و شتی‌ نوێمان پێ بێ‌ هه‌تا هه‌میشه‌ جێی‌ هومێد و باوه‌ڕ و متمانه‌ی‌ كۆمه‌ڵانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بین.. گیانی‌ به‌رزی‌ پێشه‌وای‌ نه‌مر و هه‌موو رێبه‌رانی‌ شه‌هیدمان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ كوردستان ئه‌وه‌مان لێ‌ ده‌خوازن كه‌ درێژه‌ده‌ری‌ رێگایان بین و هه‌موو كاتێك له‌ حاڵی‌ نوێبوونه‌وه‌ و بووژانه‌وه‌ و گه‌شانه‌وه‌ ی به‌رده‌وام دابین. نه‌مری‌ بۆ گیانی‌ پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د و هه‌موو شه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئازادی‌ و رزگاریی‌ كوردستان. شه‌كاوه‌ بێ‌ ئاڵای‌ خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی‌ دیموكراسی‌ و مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسی‌ گه‌لی‌ كورد. حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان كومیسییونی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ‌10ی خاكه‌لێوه‌ی‌ 1390 30/3/2011