به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
هەنگاو14 / 9 / 2019
ژیان و خەبات14 / 9 / 2019
اخبار14 / 9 / 2019
کریڤۆ14 / 9 / 2019
گۆرانی کوردی 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد ئەوراز لەسەر چیای بابۆسی بانە
ساڵیادی شەهیدانی مووشکبارانی قەڵای دێموکرات و ٢٧مین ساڵرۆژی شەهید کرانی د.شەرەفکەندی و هاورێیانی سوئێد بەشی ١
روانینی رۆژ - بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکرێتە ئامانج ؟
هه‌واڵه‌کان
داننانی نوێنه‌رێکی مه‌جلیس به‌ بێکار بوونی 4 میلیۆن که‌س له‌ ئێران 17 / 4 / 2011 نوێنه‌رێکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی رایگه‌یاند که‌ به‌ هه‌زاران کرێکار له‌ ئێراندا بێکار کراون. قودره‌توڵا عه‌لیخانی نوێنه‌ری مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی ئێران وێرای ره‌خنه‌گرتن له‌ به‌شی ره‌خساندنی هه‌ڵی کاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ باسی له‌وه‌ کردوه‌ که‌، رێژی راسته‌قینه‌ی بێکارانی ئێران سه‌روو سه‌تا 15 یه‌ و به‌ وته‌ی ناوبراو 4 ملیۆن بێکار له‌ ئێراندا هه‌یه‌. ناوبراو رۆژی شه‌ممه‌ 27ی خاکه‌لێوه‌ له‌ وتووێژێک له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیلنا باسی له‌وه‌ کرد که‌، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر نرخی به‌شی به‌رهه‌مهێنان و کشت و کاڵی هه‌نگاوی خێراو جیدی هه‌ڵنه‌گرێ، زۆرێک له‌ به‌شه‌ پیشه‌ییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ کێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌و داده‌خرێن و‌ هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ رێژی بێکاری ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش‌ ده‌چێته‌ سه‌رێ. ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌و کاریگه‌رییانه‌ی قانوونی ئامانجدارکردنی یارانه‌کان له‌سه‌ر به‌شی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی دایناوه‌، باسی له‌وه‌ کردوه‌ که‌، به‌هۆی گرانیی گاز و سووته‌مه‌نی ته‌نیا له‌ بوئین زه‌هرا 5 هه‌زار کرێکاری کوره‌خانه‌ بێکار بوون. قودره‌توڵا عه‌لیخانی نوێنه‌ری مه‌جلسی شۆرای ئیسلامی ئێران له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وێرای ره‌خنه‌ گرتن له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی کار که‌ رێژی بێکارییان له‌ سه‌دا 10 راگه‌یاندوه‌، باسی له‌وه‌ کردوه‌ که‌ نرخی بێکاری سه‌روو سه‌تا 15 یه‌ و ئه‌وه‌ش‌ له‌ حاڵێ کدایه‌ زۆرێک له‌ کارناسانی ئابووری باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئاماری راسته‌قینه‌ی بێکاری له‌ ئێران ‌سه‌رو 30% و دایه‌ و دیارده‌ی بێکاری به‌رۆکی به‌شێکی به‌رچاو له‌ حه‌شیمه‌تی ئێران گرتوه‌.