به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 12 / 2017
دیداری تایبەت9 / 12 / 2017
گۆرانی کوردی 9 / 12 / 2017
ژیان و خەبات9 / 12 / 2017
اخبار9 / 12 / 2017
هەواڵەکان2 / 12 / 2017
روانینی رۆژ2 / 12 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١١/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ١٠/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٠٩/١٢/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراو کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - پلاتفۆرمی وێران بۆ لاوانی رۆژهەلات میوانی بەرنامە : کاک پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان
ئاورێک لە مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران و هۆکارەکانی داوێستاویی ئەم بزووتنەوەیە
دیداری تایبەت - باسێک سەبارەت بە یەکەم کۆنفرانسی شورای دێموکراسی خوازان میوانی بەرنامە : کاک ئەبوو بەکر مودەرەسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێر
ڕاگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕێفراندۆمی باشوور و خڕۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 26 / 9 / 2017
لە کۆتاییدا رێفڕاندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی دیاریکراوی خۆیدا،٢٥ی سێپتامبری٢٠١٧ بە سەرکەوتوویی و بە بەشداریی بەرچاوی کۆمەڵانی خەڵکی ئەم بەشە لە کوردستان بەڕێوەچوو. بۆیە لەم پێوەندییەدا پیرۆزبایی خۆمان لە خەڵکی خاوەن هەڵوێستی باشووری کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و، ئاواتەخوازین هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتووانە و هەموو پێکەوە کار بۆ  جێخستنی یەکجاریی ئەم ئیرادە نەتەوەیی و نیشتمانییە بکەن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان هەروەک چەند رۆژ پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکی ڕەسمیی‌دا ڕایگەیاند کە وێڕای ئاره‌زووده‌ربڕین بۆ ئه‌وه‌ که گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان به یه‌کڕیزیی هه‌رچی زیاتره‌وه به‌ره‌و جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆسه چاره‌نووسسازه بچێ، هه‌م ئه‌و کاته و هه‌م له سه‌رجه‌م گوتار و په‌یام و لێدوانه ڕەسمییەکانی دواتریدا پێشوازی و پشتیوانیی خۆی له ئیراده‌ی سه‌روه‌ریخوازانه‌ی برا کورده‌کانمان له باشووری کوردستان و پێویستیی گوڕ و تین به‌خشین به‌م ئیراده‌یه ده‌ربڕیوه.
ئەوەی لەم پێوەندییەدا جێی ئاماژە و سەرنجی تایبەتییە، هەڵوێستی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە هەر وەک ئامادەکاریی بۆ کرابوو لە ئاستێکی بەربەریندا پشتیوانییان لە پرۆسەی رێفراندۆمەکەی باشووری کوردستان دەربڕی و بە کۆبوونەوە لە دەوری یەکتر لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکان یەکگرتووانە، کەڕنەڤاڵی شایی و خۆشییان گێڕا. خەڵکی خاوەن هەڵوێستیی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکانی سیاسیی و مەدەنی بە پشتبەستن بە داوای حیزبە سیاسییەکانی خۆیان و بە وەرێخستنی چەندین کەمپەینی دەیان ‌هەزار کەسی، هاوکات لە گەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتاییهاتن بە کاتی دەنگدان لە باشووری کوردستان، بە دەیان هەزار کەس بە کۆبوونەوەیان لە شوێنە گشتییەکانی شارەکانی  کوردستان، بە هەڵکردنی "ئاڵای کوردستان" و خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی" ئەی رەقیب" شایی و خۆشحاڵیی خۆیان بەم بۆنەوە دەربڕی.
حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تێگەیشتن لە هەست و ناخی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە پرسی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان، داوای لێ کردن کە "ئێستا که گه‌لی کورد له باشوور له‌به‌رده‌م شیپانه‌ی قۆناغێکی بێ وێنه له مێژووی خۆیدا ڕاوه‌ستاوه، به هه‌موو شێوه‌یه‌کی گونجاو و له ڕێگای ئاشتییانه و مه‌ده‌نییانه‌وه به‌تایبه‌تی له ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆم خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆیان له‌و هه‌نگاوه‌ی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان ده‌رببڕن. ئەوە بوو کە خەڵک وێڕای حزووری بەرچاوی خۆیان و دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان لە بەڕێوەچوونی ئەم پرسە، ڕاست بە پێی داوای حیزبەکەیان کە لێی خواستبوون، " پێویسته له‌م ده‌رفه‌ته‌شدا په‌یامێکی ڕوون بده‌ن به کۆماری ئیسلامی که چیدیکه ناتوانێ نه له‌سه‌ر ئاستی ئێران و نه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌دا به ئه‌قڵیه‌ت و سیاسه‌تی تا ئێستای مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وجوود و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکا"، بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "قازی موبارەکت بێ"، "قاسملوو، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە"، "مەرگ بۆ داگیرکەران" و "دێموکرات دێموکرات"، بەجۆرێک پەیامی ڕق و بێزاریی خۆیان بە گوێی کاربەدەستانی رێژیمی ئیسلامی ئێران گەیاند و ناڕەزایەتیی خۆیان لەم دەسەڵاتە دەربڕی.
بۆیە حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە لە هەڵوێستی ئازایانەی خەڵک لەم پێوەندییەدا دەڕوانێ و پێی وایە سیاسەتی کپکردنی دەنگی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و لەپەراوێزخستنی پرسی کورد لەم بەشە لە کوردستان لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و نەیارانی دیکەیەوە، بە تەواوەتی شکستی خواردوە.
لە کۆتاییدا وێڕای دووپاتکردنەوەی پیرۆزباییمان لە خەڵکی باشووری کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە هەرێمی کوردستان، بۆ جارێکی دیکەیش ئافەرین بۆ هەڵوێستی کۆمەڵانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دەنێرین.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
٤ی رەزبەی ١٣٩٦ی هەتاوی
٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی