به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
هه‌ڵبژارده‌
هێرشی مووشکەیی کۆماری ئیسلامی بۆسەر دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان The.Iranin-missile-attack-on - the- headquarters - of- KDP-I
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ٢
برگزاری مراسم یادبود شهدای موشکباران “قلعەی دمکرات”
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ١
حیزبی دێموکراتی کوردستان: خه‌ڵکی کوردستان به‌ هانای هاونیشتمانه‌کانیانه‌وه‌ بچن 13 / 11 / 2017 بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ له‌سه‌ر دووشه‌ممه‌، ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر که‌ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئێران و به‌شێکی زۆر له‌ باشووری کوردستانی گرته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ زه‌ره‌ و زیانی گیانی و ماڵیی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه‌.
به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ که‌ ناوه‌نده‌ زانستییه‌کانی تۆمارکردنی له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی به‌هێزییه‌که‌یان ۷.۳ڕیشتێر ڕاگه‌یاندوه‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا سه‌عات ١٠ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،٢٠٧ که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و١٧٠٠ که‌سیش بریندار بوون و گه‌ڕان به‌ دوای قوربانیانی دیکه‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی ڕووخاوی بینا و خانووبه‌ره‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ کوردستانه‌وه‌ و له‌ زمان خه‌ڵکی قوربانیی ئه‌و کاره‌ساته‌وه‌ بڵاو ده‌بنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ زیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ تونده‌ هه‌ر له‌ یه‌که‌م ساته‌کانی ڕوودانی زۆر و به‌رچاو بووه‌، به‌ڵام شێوه‌ی به‌هاناوه‌چوونی ناوه‌نده‌ به‌رپرسیاره‌کانی ده‌رمانی و خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌ حکومه‌تی و ده‌وڵه‌تییه‌کان ڕه‌خنه‌ی زۆری هاتۆته‌وه‌ سه‌ر، به‌ جۆرێک که‌ شه‌وی ڕابردوو سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ خه‌ڵکی زیان به‌رکه‌وتووی بوومه‌له‌رزه‌که‌ به‌بێ خێوه‌ت و سه‌رپه‌نا هه‌ڵیان کردوه‌ و شێوه‌ی پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی به‌ بریندارانی ئه‌و ڕووداوش له‌ ئاستی گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که‌ و پێداویستییه‌کانی نه‌بوه‌. وه‌ک چۆن هه‌ر چه‌ند سه‌عات له‌وه‌ پێش فه‌رمانداری قه‌سری شیرین و سه‌رپێلی زه‌هاو و ناوچه‌ بوومه‌له‌رزلێدراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ڕایانگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌ی نه‌بوونی خێوه‌ت بۆ نیشه‌جێکردن و دامه‌زراندنی خه‌ڵکی بێ‌ئه‌نوای ماڵ کاولبووه‌کان به‌ره‌وڕوون و داوای پێڕاگه‌یشتنی به‌په‌له‌یان کردوه‌، ئه‌ویش له‌ دۆخێکدا که‌ سه‌رما و سۆڵه‌ له‌و ناوچانه‌ بارگرانییه‌کی دیکه‌یه‌ به‌سه‌ر شانی خه‌ڵکی زیاندیتوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زیاندیتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کا و وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌، هیوای چاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کانی ئه‌و کاره‌ساته‌ ده‌خوازێ و داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا به‌ هه‌موو توانا و ئیمکاناتیانه‌وه‌ به‌هانای خوشک و برا و هاونیشتمانییه‌ لێقه‌وماوه‌کانیانه‌وه‌ بچن.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٦