به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 2 / 2019
گۆرانی کوردی 9 / 2 / 2019
روانینی رۆژ9 / 2 / 2019
سروودی شۆرشگێری 9 / 2 / 2019
ژیان و خەبات9 / 2 / 2019
اخبار9 / 2 / 2019
هەواڵەکان2 / 2 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١١٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٠٠٢٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٠٩٠٢٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وارشۆ
راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی رێبەندان
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - کۆبوونەوەی وەرشۆ میوانی بەرنامە : د.ئاسۆ حەسەن زادە جێگری سکرتری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دیداری حەوتوو - دیاسپۆڕا و بزوتنەوەی نەتەوەیی رؤژهەڵاتی کوردستان میوانی بەرنامە : کاک عەزیز شێخانی شارەزالە پەیوەندی نێونەتەوەییەکان فینلاند
کاروانی شەهیدان
روانینی رۆژ - دەرسێک کە ئێمەی کورد لە شۆڕشی ١٣٥٧ وەرمان نەگرتوە!
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P) 11 / 2 / 2018

به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش _ سه‌رپیل که‌مالبای، هاوسه‌رۆکانی گشتیی H.D.P!

به‌ڕێزان، سه‌رکردایه‌تی، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و به‌شدارانی کۆنگره‌!

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی سێهه‌مین کۆنگره‌ی پارته‌که‌تان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکێش ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌که‌تان له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ دیاریکراوه‌کاندا بۆ ده‌خوازین.

کۆنگره‌ی سێهه‌می ئێوه‌ له‌ کاتێکدا پێکدێ که‌ هێشتا خه‌باتی ڕۆڵه‌کانی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان بۆ مافه‌ مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کان به‌رده‌وامه‌ و کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌ گۆڕه‌پانێکی نابه‌رامبه‌ر و نادێموکراتیکدا شه‌ڕی ماف و ئازادییه‌کانی ده‌کا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌چاوی ڕێز و بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خه‌بات و تێکۆشانی خوشک و براکانی له‌ باکووری کوردستان بۆ ئازادی، یه‌کسانی، دێموکراسی، دادپه‌روه‌ری و مافی ژنان. ئه‌وه‌ش که‌ H.D.P ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئامانج و دروشم بۆ کاری سێهه‌م کۆنگره‌ی خۆی دیاری کردوه‌، نیشانه‌ی ڕه‌وایی و به‌رحه‌قبوونی خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌یه‌تی.

حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێگای ئێوە و کۆنگرەکەتانەوە، هاوپیوەندیی خۆی لەگەڵ گەلی کورد لە باکووری کوردستان دووپات دەکاتەوە و وه‌ک هه‌میشه‌ خۆی به‌ پشتیوانی دۆزی کورد ده‌زانێ. ئێمه‌ وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆمان لە داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان ‌و خەبات ‌و به‌رخودانی ئێوە لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پرسی کورد لە وڵاته‌که‌تان، ئاواتی سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین.

 

حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

١١ی فێورییه‌ی ٢٠١٨