به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - قۆرتێکی گەورە لە بەردەم ڕێژیمی ئێران
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە سویس بەشی ١
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین! 18 / 4 / 2018

ماوەی چەند ڕۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دژی داخرانی سنوورەکان، درێژەی هەیە. ئەم ناڕەزایەتیدەربڕینە مەدەنییە لە شێوەی کۆبوونەوە لە بەر دەرکی فەرمانداریی شارەکانی جوانڕۆ و بانە و مەریوان و سەقز، هەر وەها لە شێوەی ڕاخستنی سوفرەی بە تاڵ و کۆبوونەوە لە دەوری ئەو سوفرەیە خۆی نواندوە. ئەم حەرەکەتە مەدەنییانە شارەکانی سەردەشت و پیرانشاریشی گرتووەتەوە  و چاوەڕوان دەکرێ  بۆ شارەکانی دیکەش پەل بهاوێ  و هەر وا درێژەی هەبێ.

ئاشکرایە کە ژیانی ژمارەیەکی زۆرلە دانیشتوانی زەحمەتکێشی شار و ناوچە سنوورییەکان لە ڕێگای کۆڵبەرییەوە دابین دەبێ.  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژێر ناوی بەربەرەکانی لە گەڵ هاتنی کەلوپەلی قاچاغ‌دا، سال بە ساڵ توند و تیژی و تاوان و سەختگیریی دژی کۆڵبەران  زیاتر کردوە. سەرەڕای کوشتن و بریندارکردنی سەدان کۆڵبەر و دەستبەسەرداگرتنی بارەکانیان ولە نێوبردنی وڵاغی بارییان،  بەردەوام هەوڵی  پەکخستن و نەهێشتنی ئەم  تەنیا سەرچاوەی ژیان و داهاتی  دەیان هەزار بنەماڵەی  هەژار و دەسکورتی ئەو ناوچانەی داوە. بە تازەییش وێڕای داخستنەوەی سەر لە نوێی سنوورە کۆڵبەرییەکان، یاسا گومرگییەکانی لە زیانی هاوردەکاران و فرۆشەران گۆڕیوە و بەم جۆرە جارێکی دیکە ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکەی خستووەتەوە مەترسی. راستییەک کە  ئەوەندەی دیکە تووڕەیی و بێزاریی خەڵکی ئەو ناوچانەی لێ کەوتووەتەوە ئەوەیە کە کاربەدەستان، هیچ  پڕۆژە و بەرنامەیەکی ئابوورییان  بۆ ژیان و بەڕێچوونی ئەو خەڵکە نیە کە کۆڵبەری و هێنان و فرۆشتنی کەلوپەل لە سنوورەکانیان لێ قەدەغە کردوون.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕێنی خەڵکی شارە سنوورییەکان، بە حەرەکەتێکی مەدەنیی هەڵگری داوا و داخوازی ڕەوا و ئینسانی دەزانێ و بە تەواوی پشتیوانیی لێ دەکا.  نیشاندانی سوفرەی بەتاڵ و دەنگهەڵبڕین دژی ئەو هەمووە  تاوان و قەدەغە و قۆڕغە کە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ئێران بۆ پەکخستنی  سەرچاوەی ژیانی زەحمەتکێشترین بەشەکانی خەڵک بەڕێوەیان دەبا، سەرەتاییترین مافی ئەو خەڵکەیە

. ئێمە لە کاتێک دا سڵاو بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی کۆڵنەدەرانەی مانگرتوان دەنێرین، داوا لە خەڵکی شار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین دەنگی خۆیان تێکەڵ بە دەنگی مانگرتووانی شارەکانی جوانڕۆ، بانە، سەقز، مەریوان، سەردەشت و پیرانشار بکەن. پاشەکشەی کاربەدەستان و ملدانیان بۆ داخوازە ڕەواکانی مانگرتوان و ناڕازییان، لە گرەوەی درێژەی ئەو حەرەکەتە و پشتیوانیی خەڵکی شارەکانی دیکە لە مانگرتنی شارە سنوورییەکان دایە.


ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

(پێکهاتوو لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیموکراتی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)

١٨/٤/٢٠١٨

٢٩/١/١٣٩٧