به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 12 / 2018
بەرنامە تایبەتییەکان 15 / 12 / 2018
دیداری تایبەت15 / 12 / 2018
ژیان و خەبات15 / 12 / 2018
اخبار15 / 12 / 2018
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٧١٢٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٦١٢٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٥١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی حیزبی دێموکرات بۆ خەڵکی کوردستان
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەت - رؤڵی ژنان لە ناو حیزبی دێموکرات دا میوانانی بەرنامە ; کاک عومەر باڵەکەی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خاتوو گەلاوێژ پەیرەوان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خاتوو خەدیجە پوورمەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پەیامی بەشێک لە هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٦
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٥
بانگەواز : بە پشتیوانیی گشتی، بە هانای مانگرتنی شارە سنوورییەکانەوە بچن ! 22 / 4 / 2018

ماوەی حەوتوویەکە مانگرتنی خەڵکی بەشێک لە شارە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوازێکی مەدەنیانە و شارستانیانە، بەرانبەر بە سیاسەتی داخستنی سنوورەکان درێژەی هەیە. ئەوەی ڕاستی بێت وڵامدانەوەی تا ئێستای رێژیم و دام ودەزگا پێوەندیدارەکانی بەرانبەر بە داوای خەڵک تابعێک بووە لەو ڕوانین و خوێندنەوە ئەمنیەتییەی کە دەسەڵاتی سیاسی لە تاران بەرانبەر بە هەر پرسێک لە کوردستان بوویەتی. ناردنی کەسێکی بە روخسار ئەمنیەتیی وەک سەعید جەلیلی بە نوێنەرایەتیی عەلی خامنەیی لە دەزگای حاکمییەتی رێژیم، روونترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە کە جیا لە کۆمەڵێک وادەو بەڵێنی بێ‌بنەما هیچی لێ نەکەوتەوە.

ئێستا کە مانگرتنەکان درێژەیان‌ هەیە، ئەرکی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت لەم شارانەی کە ژیان وگوزەرانی خەڵکەکەی پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئاوەڵابوونی ئەم سنوورانەوە هەیە، ئەوەیە کە پشتیوانی لە مانگرتنەکان و داوا ڕەواکانیان بکەن.

لەم پێوەندییەدا حەق وایە کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی، هونەری، ژینگەپارێزان، مامۆستایانی خاوەن هەڵوێستی ئایینی و کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان هەر وەک چاوەڕوانییان لێ دەکرێ، مەسئولانە خۆیان بە پشتیوان و داکۆکیکاری ئەم مانگرتنانە بزانن و لە نزیکەوە لە گەڵ خەڵک‌دا بن.

لە درێژەی ئەم مانگرتنانەدا بۆ ئەوەی ئامانجی ئەسڵیی ئەم حەرەکەتانە کە پاشەکشەیە بە بڕیارو هەڵوێستی دام و دەزگاکانی رێژیم، پێویستە خەڵک یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی خۆیان بپارێزن و هەر وەک تا ئێستا هوشیارانە نیشانیان داوە، هەوڵی نەیاران و دەست‌وپێوەندە دیار و نادیارەکانی رێژیم بۆ بەلاڕێدابردنی شکڵ و ناوەرۆکی ئەم مانگرتنانە پووچەڵ بکەنەوە.

لێرەدا جێی خۆیەتی ڕەخنە لە بێ‌‌هەڵوێستیی ئەندامانی کوردی مەجلیسی ئێران بگرین و وەبیریان بێنینەوە کە بەشێک لەوان هەر بە دەنگ و پشتیوانیی ئەم خەڵکە پێیان کەوتۆتە ئەو شوێنە وچاوەڕوانیان لێ دەکرێ کە بەرانبەر بە وادەو بەڵێنییەکانی خۆیان وەفادار بن و لەم پێوەندییەدا بێ‌دەنگی بشکێنن. هەرچەند بە بۆنەی جۆراوجۆرەوە تاک و تەرا ئاگاداری هەڵوێست و دەربڕینی چەند کەسێکیان لە مەجلیس هەین کە بێ‌گومان لە چاوی خەڵک بەدوور نین و نابن، بەڵام ئەوەشمان لە بیرە  کە لە زۆربەی ئەو کاتانەدا کە خەڵکی کوردستان لە لایەن رێژیم و دام ودەزگا ئەمنییەتییەکانەوە بەرەوڕووی سەرکوتی جۆراوجۆر دەبنەوە، بەشیکی زۆر لەم بەناو نوێنەرانە، نابەرپرسیارانە دەجووڵێنەوە و لە ئاست دەرد و مەینەتییەکانی خەڵک  بێدەنگ و بێ تەفاوەتن کە  نابێ ئەمەیان لێ قبووڵ بکرێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی خۆی لەم مانگرتنانە، پێداگری لە سەر پاراستنی یەکهەڵوێستی لە مانگرتنەکەدا و هەروەها پشتیوانیی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان لەم مانگرتنانە دەکات. بانگەوازی ئێمە بۆ سەرجەم دانیشتوانی شارە سنوورییەکان، هەر وەها خەڵکی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی  ڕێکخەران و پێکهێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوەیە، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی ئەو مانگرتنانە بن و یارمەتیی بەردەوامبوون وبە ئاکام گەیشتنیان بکەن.


حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

٢٢/٤/٢٠١٨

٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧