به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز
روانینی رۆژ - کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەندەڵیی ڕێکخراو
دیداری حەوتوو - نەتەوەسازی و خەباتی مەدەنی میوانی بەرنامە ; کاک خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
نووژەنکردنەوەی ناوەندی منداڵپارێزیی کوردستان
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن 13 / 7 / 2018

كۆمەڵگەی كوردستان بەگشتی و كۆمەڵگەی سیاسیی كوردستانی ئێران بە تایبەتی یەكێ لە قوربانییەكانی تێرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران لە دژی كوردستان لە ساڵی ١٣٥٨ و لە دادگا چەند چركەییەكانی سادق خەڵخالییەوە دەستی پێكرد و هەتا ئێستاش گەورەترین مەترسیی سەر چالاكانی سیاسیی كوردستانی ئێران هەمان تێرۆریزمی دەوڵەتییە كە لە مێتۆدە نەگۆڕەكانی دەسەڵاتی تارانە.

لە ماوەی 4 دەیەی ڕابردوودا لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە لە درێژەی هەمان سیاسەتی تیرۆریسم هەوڵی لە خشتەبردنی كۆمەڵگەی كوردستان دراوە و هاوكات بە سەدان كەس لە تێكۆشەرانی حیزبی دێموكرات و سازمانی خەبات و كۆمەڵە و باقی هێز و لایەنە سیاسییەكان كەوتوونەتە بەر شاڵاوی تیرۆری ئاخوندەکانی ئێران و تیرۆری فیزیكی كران.  هەموو ئەو تاوانە نەبەخشراوانە بە بەرچاوی جیهان كرا و مخابن لە دونیای سات و سەودای ئابووریدا ئەو جینایەتانە دێزەبەدەرخۆنە كران و تاوانباران تا تاران ئیسكۆرت كران.

لە دەركەوتەكانی گۆڕینی سیاسەتی ئەمریكا لەڕاست ئێران ئاماژەدان بە تێرۆری نەمران دوكتور عەبدوڕەحمان قاسملوو  و  دوكتور سەعید شەرەفكەندی بەدەستی دەوڵەتی ئێران لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمریكا بوو كە ئەوەش دەكرێ‌ وەك بەڵگەیەكی‌ تر لەسەر ئەوەی كە نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران قوربانیی دەستی تێرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانە لێی بروانرێ‌.

قۆناغی ئێستا لەوانەیە باشترین دەرفەت بێ بۆ زیندووكردنەوەی هەموو كەیسەكانی تێرۆری تێكۆشەرانی سیاسی لە كوردستانی ئێران و بە تایبەتی تێرۆری دكتۆر عەبدوڕەحمانی قاسملوو و دوكتور شەرەفكەندی و هاوڕێیانیان و هاوكات پێویستە و زەروورە بۆ بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ تێرۆریزمی كۆماری ئیسلامی، هەموو وڵاتانی بەرپرس لە بەرانبەر ئاسایشی جیهانیدا، بەتایبەتی وڵاتانی ئورووپایی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لەلایان ڕێژیمی تاران و تێرۆریزمی دەوڵەتیی ئەو ڕێژیمە بۆ بەرژەوەندیی كورتخایەن نەخەنە پشتگوێ و؛ لەو چوارچێوەشدا بێدەنگی و بێهەلوێستیی تاهەنووكەی دەوڵەتی ئوتریش مەحكووم دەكەین  .

 

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، وێرای مەحكوومكردنی تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران و تێرۆری ڤییەن، تێرۆریزمی دەوڵەتی لە دژی كوردستانی ئێران وەك دۆسیەیەكی كراوە سەیر دەكا و ئامادەیە لەگەڵ هەر دادگایەكی بێلایەن هاوكاری بكا بۆ ئەوەی دۆسیەی تێرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامی لە دژی كوردستان لەو دادگایەدا تاوتوێ بكرێ و، چیتر لە بێدەنگی جیهانیدا كەسایەتی و چالاكانی سیاسیی كوردستان لەلایەن ڕێژیمی دیكتاتۆریی ئێران تێرۆر نەكرێن.

 

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

20ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی