به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
دیدگاە روز 13 / 10 / 2018
روانینی رۆژ13 / 10 / 2018
اخبار13 / 10 / 2018
فیلم و دیکومنت13 / 10 / 2018
خوەر نیشان 12 / 10 / 2018
هەواڵەکان11 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٦١٠٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٥١٠٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٤١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - شامی ، قاموسێک لە زماندا
عشق و امید بە زندگی ـــ کنفرانس شیکاگو
دیدگاە روز - بیایید با ‌هم صدایی توطئەهای جمهوری اسلامی راخنثی نماییم
مێژووی بەهایییەکان
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە 13 / 7 / 2018 بەداخەوە کاتژمێر2ی سەرلەبەیانیی چوارشەممە 20ی پووشپەری 1397 ، لە ڕووداوێكی دڵتەزێنی پێكدادانی بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لەگەڵ ئوتووبوسێكی نەفرهەڵگر و، كەوتنەوەی ئاگر، 27 هاووڵاتیی كورد گیانیان لەدەستدا و، ژمارەیەكی بەرچاویش بریندارن.
ئەوە یەكەمجار نییە رووداوی هاوشێوەی لەم چەشنە كارەساتبارە لە جادە و رێگاوبانەكانی كوردستان روو دەدا و، تا ئێستاش چەندین جار نارەزایەتی بەرین لەو پێوەندییەدا لە لایەن خەڵكەوە پیشان دراوە كە بەداخەوە هیچ پێڕاگەیشنێكی پێنەكراوە و ئەو جۆرە رووداوانە هەر وا گیانی خەڵكی بێ تاوان دەستێنێ‌.
ئەوەی جێگەی داخە بە جێگەی ئەوەی هێزەكانی رێژیم خەمی خەڵك كەم كەنەوە و، زیانی زیاتری ئەو رووداوە كۆنترۆڵ بكەن، بە ماشینی دژە شۆڕش هاتوونەتە شوێنی رووداوەكە و، لەگەڵ خەڵكی زامدار تێكگیراون و، بەو هۆیەوە كۆمەڵێك خەڵك بریندار و دەستبەسەر كراون.
بە پێی زانیارییەكان ئەو بارهەڵگرە باری سووتەمەنی قاچاغی پێ بووە و، یەك لەو هەزاران بارهەڵگرەیە كە لە ژێر سەرپەرشتی سپای پاسدارانەوە هاوردە دەكرێ‌ و دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەو كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە و، هیوای باشبوونەوەی خێرا بۆ برینداران ، تاوانی سەرەكیی ڕوودانی ئەوجۆرە كارەساتانە دەخاتە پاڵ دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و، بە دیاریكراویش سپای پاسداران كە بەشی سەرەكیی كەرتی ئابووریی ڕێژیمی لەدەستە و، مافیای قاچاخ لە وڵاتی ئێرانە.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
20ی پوشپەری 1397