به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان23 / 2 / 2019
روانینی رۆژ23 / 2 / 2019
هەنگاو23 / 2 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان23 / 2 / 2019
ژیان و خەبات23 / 2 / 2019
اخبار23 / 2 / 2019
دیدگاە روز 23 / 2 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٥٠٢٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ٢٤٠٢٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ٢٣٠٢٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران نامەیەکی بۆ ڕێکخراوی یوونسکۆ نارد
هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی وارشۆ
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - سەنگەری بەرگری لە زمانی کوردی ئاوەدانتر لە هەمیشە
هەنگاو - رۆژی جیهانی زمانی دایک بەشی ٩
بەشێک لە ڕێورەسمی بێڵندانە لە ئاوایی سەهۆڵانی مەهاباد
ژیان و خەبات - ژیان و خەباتی کاک محەممەد بابۆتە
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان 4 / 8 / 2018

پرۆفیسۆر فەریدوون درەخشانی ناسراو بە كۆچەر هاووەلاتی كوردی كوردستانی ئێران و مامۆستای زانكۆی كەمبریجی وەڵاتی بریتانیا توانی ببێتە براوەی میداڵی (فیلدز) بەناوبانگترین خەلاتی جیهان لە بەشی بیركاریدا و بەو دەسكەوتە مەزنە هەروەك هیوای بۆ خواست، بوو بە مایەی خۆشحاڵی و شانازیی هەموو تاكێكی كورد.
چیرۆكی پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار، وێرای ئەوەی كە دەرخەری هەول و تێكۆشانی بێ وچان بۆ وەدیهینانی خەونی مەزنی تاكێكی كوردە و پڕ لە شانازیی و سەرفرازییە ، هاوكات قوڵایی تراژیدیای میللەتیكی ژێر ستەم و چەوساوەش دەردەخات و بە دەیان كۆچەر بیركارمان بیر دێنیتەوە كە لە ژیر سایەی دەسەڵات و حوكمی دژی گەلیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران ریگەی گەیشتن بە خەون و ئاواتەكانیان لێ بەربەست كراوە و هەر لەشارەكەی كۆچەر و کوردستان بە گشتی دەیان حاڵەتی هاوشێوە هەبووە كە بەشیان خەریك بوون بە ژیانی چەرمەسەری و نەهامەتی بووە.
ناوەندیی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەو دەسكەوتە پر لە شانازییە پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر فەریدوون درەخشانی و سەرجەم كۆمەلانی خەڵكی كوردستان دەكات و ئومێد دەكەین ئەو دەسكەوتە، سەرەتاێك بۆ سەركەوتنی گەورەتر و درەوشانەوەی زیاتری بەرێزیان بی و هاوكات بە رووخانی دیكتاتۆریەتی ئێران شاهیدی ئازادی و رەخسانی دەرفەتی شیاو بۆ گەشانەوەی هەموو لاوانی وەڵات لە بوارە جۆراوجۆرەكان بین.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
12ی گەلاوێژی 1397