به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 6 / 2019
وتوووێژەکان 15 / 6 / 2019
کریڤۆ15 / 6 / 2019
لە ئینترنێەوە 15 / 6 / 2019
اخبار15 / 6 / 2019
گۆرانی کوردی 15 / 6 / 2019
هەواڵەکان8 / 6 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٦٢٠١٩
بەرنامەی هەینی ١٤٠٦٢٠١٩
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٦٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو : به‌ڕێوەچوونی پلینۆمی یازده‌هه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزان
هه‌ڵبژارده‌
وتووێژی کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ رووداو
کریڤۆ - بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییەکان بەشی ١١
لە ئینترنێتەوە ..نوێ ١٣
فیلمی داستانیی "زارا"
نامه‌ی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشه‌ر حاجی حوسێن حه‌دداده‌وه‌ 20 / 9 / 2018

به‌ داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشه‌ر حاجی حوسێن حه‌ددادمان له‌ وڵاتی نۆروێژ پێگه‌یشت. کاک حاجی حوسێن حه‌دداد کەسایەتیه‌کی خۆشناو و سیاسی و تێکۆشەرێکی دێرینی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی و ناسازی ئەمرۆ پێنج‌ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ـ ٠٩ ـ٢٠١٨ لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری فرێدتیکستاد لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.
حاجی حوسێن حەدداد لە ٠٥ ـ ٠٣ ـ ١٣١٧ هەتاوی لە ئامێزی بنەماڵەیەکی گەورە و کوردپەروەر و ناسیاوی شاری سەردەشت لە دایک بوو. ژیانی منداڵی خۆی وەک منداڵانی ئەو سەردەم تێپەر کردووە ، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا نێردراوه‌ته‌ قوتابخانە . هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ش دا حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان دامەزراون و هاتووچۆی ئەندامانی بنەماڵەکەی و مالی خاڵەکانی ( بنەماڵەی حەسەن‌پوور) بۆ شاری مەهاباد و هاتنی هێزی پێشمەرگە بۆ شاری سەردەشت و هەروەها دیتنی چەکداری پێشمەرگە لەو تەمەنەدا ، کاریگەری لە سەر هەست و دەروونی هەبووە و گه‌رای خۆشەویستی بۆ پێشمەرگە و بۆ شۆڕش و بۆ کوردایەتی له‌ دڵی دا جێگیر بووه‌.
له‌ ساڵه‌کانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی پەیوەندی بە کادرەکانی ئەو کاتەی حدکەوەکردوه‌ و متمانەی به‌رپرسان وکادره‌کانی به‌ده‌ست هێناوه‌ و لە ڕێکخستنە نەهێنی‌یەکانی ئەو کات دا سازمان دراوه‌. حاجی حوسێن لە جوڵانه‌وه‌ چەکداری‌یەکەی ساڵانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی دا بە ڕادەیەکی بەرچاو هاوکاری کادرەکانی وەکوو شەهید مەلا ئاوارە و موعینی‌یەکان و کەسە دیارەکانی دیکه‌ی ئەو کاتی کردوه‌. کاتێک جوڵانه‌وه‌ی ساڵەکانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی سه‌رکوت کراوه‌، حاجی حوسێن نائومێد نه‌بوه‌ و هەروا لەگەڵ ئەو بەشە لە کادرەکانی نیشتەجێ لە باشووری کوردستان لە پەیوەندی دا بوه‌ و بە نەهێنی ئه‌رکی حیزبی به‌ڕێوه‌ بردوه‌.
کاک حاجی حوسێن لە دوای شۆڕشی گه‌لانی ئیران و له‌ خه‌باتی ئاشکرای حیزب دا ٢١ ساڵ لە تەمەنی خۆی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لە شان دابووە و لە سەریەک نزیک بە شەش دەیە وەک ئەندامی هەڵسوور و چالاکی حیزب خزمەتی بە گەل و نیشتمان کردووە. ساڵی ١٣٧٨ ی هەتاوی دوای ساڵانێک خزمەت لە ریزەکانی حدک دا بە هۆی بە ساڵاچوویی، وێرای منداڵەکانی ڕوو ی لە هەندەران کردوه‌ و لە وڵاتی نۆرویژگیرساوه‌ته‌وه‌. لە هەموو ئەو ساڵانەش دا وەک ئەندامێکی چالاکی حیزب لە خزمەت حیزب دابووە و ئه‌رکی حیزبی خۆی به‌ شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌ بردوه‌.
حاجی حوسێن تا دوایین هەناسەکانی ژیانی هەروا چاوەروانی گەرانەوەی بوو بۆ زێدی لە دایکبوونی خۆی و هیچ کات ئامادە نەبوو کە سەر بۆ دوژمن نەوی بکا و بە دڵەوە ژیانی تاراوگەیی و هەندەرانی هەڵبژارد بۆ ئەوەی تەسلیمی ویستی دوژمن نەبێ.
بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی حوسێن حەدداده‌وه‌ لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌ی و خزمان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاورێ و هاوسەنگەرانی دەکەین و خۆمان بە شه‌ریکی خەمی لە دەست دانی ئەو مرۆڤە گەورەیە دەزانین.
ڕووحی شاد و ڕێگای پڕ بێ له‌ ڕێبوار.

له‌ لایه‌ن کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات