به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 5 / 2019
روانینی رۆژ18 / 5 / 2019
هەنگاو18 / 5 / 2019
کریڤۆ18 / 5 / 2019
اخبار18 / 5 / 2019
لە ئینترنێەوە 18 / 5 / 2019
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 5 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ٢٤٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی پێنج شەممە ٢٣٠٥٢٠١٩
بەرنامە ی چوار شەممە ٢٢٠٥٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران
(بەرز و پیرۆز بێ یادی 121 ساڵەی ڕۆژنامەنووسیی کوردی
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەت - دۆخی رؤژهەڵاتی نێوەراست و ڕۆلی ئۆپۆزیسیۆبی ئێرانی لەململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دا میوانی بەرنامە : کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چەپکە گوڵ - باسێک سەبارەت بە هەڵپەرکێی کوردی میوانی بەرنامە ; کاک محەممەد ئەمین کامرانی سەرپەرشتی گرووپی هەڵپەڕکیێ سەماژین - ئورامانات
وەک خۆی بابەتەکان: ڕێورەسمی ڕێزگرتن لە هونەرمەندی خۆشنووس مامۆستا محەممەد سابیر - سنە / ئەنجومەنی شاخەوانانی مەهاباد / جومعە بازاڕی سەقز / دستاوردهای جمهوری اسلامی بعداز ٤٠ سال حاکمیت / بدون شرح
ڕێژگە - قادر سەیاحی سۆزێک لە ڕەنگی ئەوین
شکۆدار بێت ١ی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی کرێکاران 30 / 4 / 2019 کرێکاران و زەحمەتکێشان! خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هەروەک ئاگادارن بەرەو پیری ١١ی گوڵان واتە یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار دەچین. لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریدا گیانی ئازیزیان بەخت کردوە. دەستی ماندووی یەک بە یەکی هەموو رەنجدەرانی بیر و بازوو دەگوشین و رێز دەگرین لە خۆڕاگری و فیداکاریی چالاکان و هەڵوسوڕاوانی بەندکراو و، سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین لە ئاست خۆڕاگری بنەماڵەی سەربەرزیان. 
ئەگەر بە خێرایی چاوێک بە رووداوەکانی ساڵی رابردوودا بخشێنین، لە ئاستی جیهانیدا سەرەڕای گەشەی خەبات و داخوازیی دادپەروەرانە و سەرهەڵدانی بەرینی ناڕەزایەتی جەماوەری و کرێکاری بە دژی سیستم و نیزامی ناعادڵانەی سەرمایەداری، هەرچەند ئێمە شاهیدی شکست و دەستەوەستانی نێئۆلیبرالیزم لە چارەسەری قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی دابووین، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەموو ئەمانە، کەلەبەرە چینایەتیەکان قوڵتر بوونەوە و نیزامی سەرکوت و داپڵۆسین و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی کۆمەڵگای بەشەری باڵادەستی خۆی نواندوە و، تا ئێستاش دروشمی "نان، کار، ئازادی" ئاوێنەی باڵا نوێنی خواست و داخوازی زۆرینەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە.
لە کوردستان و ئێران کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش لە کاتێکدا بەرەوپیری ئەو رۆژە دەچن کە هەڵئاوسانی ئابووری و بێکاری و گرانی و نەبوونی ئەمنییەتی کارکردن و نەبوونی ئەمنییەتی گیانی، مافیای دزی و تاڵان و قۆرغکاریی دەستە و تاقمەکانی نێو دەسەڵات، سەرەڕای یاسا دژەکرێکارییەکانی دەوڵەت بوونەتە نۆرمێکی باو و، وەک مۆتەکە لە سەر ژیانی زۆربەی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت چینی کرێکار و زەحمەتکێش قورسایی دەکەن. کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتی راستەوخۆی دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی خۆی وێڕای بە سیاسیکردن و ئەمنییەتیکردنی پرسی پیشەیی کرێکاران و، گرتن و راوەدوونانی رابەران و هەڵسوڕاوانی کرێکاری، ئەو بەستێنەی بۆ خاوەنکاران و نوێنەرانی دەسەڵات رەخساندووە هەتا رێکخستن و سەندیکا کرێکارییەکان بخەنە پەراوێزەوە.
سەرەڕای نەبوونی ئەمنییەت و زەمانەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و شوغڵی، وەک بیمەی بێکاری و دابینکردنی مافی کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتی شوێنی کارو گەلێک کێشە و گرفتیتر کە کرێکارانی کوردستان لەگەڵی رووبەروون، رێژەیەکی بەرچاو لە کرێکارانی کوردستان بە پێی یاسای کاری کۆماری ئیسلامی وەک کرێکار پێناسە ناکرێن و بەو پێیەش هیچ کام لە بڕگەکانی تەنانەت ئەو یاسا سەقەتە کرێکارییەی رژیمیش نایانگرێتەوە و هەر ئەوەش بواری ستەم و چەوسانەوەی زیاتریان دەڕەخسێنێ.
ئەمە لە کاتێکدایە کە جوڵانەوەی میللی دیموکراتیکی گەلی کورد و خەباتی مافخوازی کورد پشتیوانی بزوتنەوەی کرێکاری بووە و بەردەوام بەرگری لە مافی رەوای کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی کردوە.
هیچ گومان لەوەدانیە کە کۆماری ئیسلامی یەکێک لە دژەکرێکارترین حکومەتەکانی ناوچە و جیهانە کە لە رێگای سازکردن و داڵدەدان و پشتیوانیکردنی تاقم و گروپە مافیاییە ترسناکە ئابوورییەکان، دەستی خستۆتە سەر شادەماری ژیانی کۆمەڵانی هەژار و زەحمەتکێش و زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتی تووشی رۆژڕەشی و نەهامەتی کردووەو، ئاماری ترسناکی ٧ ملیۆن منداڵی کار و سەرشەقام دەرخەری ئەو راستیەن. لە کوردستانیش بەهۆی هەڵاواردن و پەراوێزخستنی لەبواری ئابوریی، شەپۆلێکی بەرینی بێکاریی بەرۆکی بە خەڵک گرتوە. بۆ نمونە لە ساڵی رابردوودا پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەپلەی یەکەم و پارێزگای سنە بە پلەی سێهەم زۆرترین رێژەی بێکارییان لە ئێراندا هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە دەیان کۆڵبەری کورد کە بەهۆی بێکارییەوە پەنا بۆ ئەم کارە تاقەتپڕوکێنە دەبەن دەکەونە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ترۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە پێویستە بڵێین کە یەکی مانگی مەی لە بۆنەیەکی چینایەتییەوە بۆتە وەرچەرخان و مینبەرێکی جیهانی بۆدەربرینی هاوپشتی وهاوخەباتی دژ بە نادادی وبۆهێنانەدی ئاشتی و تەبایی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
پیرۆز بێت یەکی مەی، رۆژی جیهانیی کرێکار
بژی ئازادی و دادپەروەری
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨/٠٤/٢٠١٩