به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 8 / 2019
فیلم و دیکومنت10 / 8 / 2019
کریڤۆ10 / 8 / 2019
هەنگاو10 / 8 / 2019
اخبار10 / 8 / 2019
هەواڵەکان3 / 8 / 2019
وەک خۆی 3 / 8 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی پێنج شەممە ١٥٠٨٢٠١٩
بەرنامەی چوار شەممە ١٤٠٨٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٣٠٨٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی به‌بۆنه‌ی ٧٤ ساڵەی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٦
روانگە - کوردستان لە حەوتووی ڕابردوودا
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ٢٥ گەلاوێز بەشی٥
بەرزڕاگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه! 15 / 7 / 2019

ئه‌م ساڵ که سی ساڵه‌ی تێرۆری رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێموکڕات و گه‌لی کورد دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی بوو، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێـموکڕاتی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ڕێژییانه‌دا که ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب و کۆمیته‌ی یادکردنه‌وه‌ی ٣٠ ساڵه‌ی دوکتور قاسملوو دایڕشتبوو، له چه‌ندین چالاکیی دیار و دره‌شاوه‌ له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌م یادی ڕێبه‌ری شه‌هیدیان به‌رز راگرت، هه‌م جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی و مامه‌ڵه‌ی سه‌وداچییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوتریش له‌گه‌ڵ ئه‌م کاره‌ساته‌یان ڕیسوا کرد.

تێکۆشان و ماندووبوونی ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌کانی حیزب بۆ ئاماده‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م چالاکییانه و پێشوازیی به‌رچاوی ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها پێشوازی و به‌شداریی به‌رچاوی دۆستانی حیزب و هۆگرانی مه‌سه‌له‌ی کورد، نیشانده‌ری ئه‌مه‌گناسیی ئه‌وان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو و زیندوویی هه‌رده‌م زیاتری یاد و وانه‌کانی ئه‌و گه‌وره نه‌مره له زه‌ین و دڵ و ده‌روونی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات و خه‌ڵکی کوردستاندایه.

به‌م بۆنه‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به پێویستی ده‌زانێ به گه‌رمی سوپاس و پێزانینی خۆی له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه و به‌گشتی خه‌ڵکی کوردستان د‌ه‌رببڕێ که له‌‌م یاده‌دا به‌پیل به‌رنامه و بانگه‌وازه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه چوون و به‌م شێوه‌یه‌ هیوا و دڵگه‌رمیی زیاتریان به‌ رێبوارانی رێگای شه‌هید دوکتور قاسملوو به‌خشیوه.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

ده‌فته‌ری سیاسی

٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ (١٥ی ژووئیه‌ی ٢٠١٩)