به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 11 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 11 / 2017
پرسی رۆژ18 / 11 / 2017
اخبار18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢١/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی دوو شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی یەک شەممە ١٩/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
سکاڵای ٢ خاتوون
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - هەڕەشەکانی ئەردۆغان و داهاتووی کورد لە سووریە
صفحە اخیر - فاجعه زلزله و دروغ های حکومت
هه‌واڵه‌کان
ئه‌نفال
کوێستان عومه‌رزاده‌‌
15 / 4 / 2017

 

له‌م ئێواره‌ هه‌ناریه‌دا

هاتوم .

پڕ به‌گه‌روی وڵاتێکی

دڵ بریندار  هاوار بکه‌م و

پێو بڵیم.

چه‌پکێ تریفه‌م له‌گه‌ڵ کازیوه‌ی 

خه‌ونێکدا  بۆ بنێرن

بۆ من  و ژنه‌ ئه‌نفاله‌کانی ،

ئه‌م ده‌شتی کاکی به‌ کاکیه‌

تا چاوه‌ڕوانیمان  هه‌ڵوه‌ری،

چیتر دڵمان کون کون نه‌بێ.

با چیتر چاووی په‌نجه‌ ره‌ی خه‌یاڵمان

به‌ره‌و گه‌رمیان تار نه‌بێ.

ئێــــمه‌ بیستو چەند ساڵه‌،

هه‌ر هه‌موو  کۆتره‌ بێ وه‌ژنه‌کان،

شه‌وده‌خه‌ینه‌ جامی مه‌ستی سپێده‌و،

له‌به‌رده‌م په‌نجه‌وه‌ی  ڕوانیندا

قژی ته‌مه‌ن شانه‌ ده‌که‌ین.

لایه‌ لایه‌و  نمه‌ی بارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی

هه‌رهه‌موو هه‌ناسه‌کان،

ده‌وه‌رینین.

ئێمه‌ ژنه‌ بی وه‌رزه‌کانی ولات

ماره‌ بڕاو به،‌

په‌چه‌ی ڕه‌ش و عه‌بای ڕه‌ش و

 وه‌رزی ڕه‌شه‌وه،

به‌دوو ئه‌ژنۆی ئاسنین

به‌دوو چاوی پڕ له‌ حه‌سره‌ت‌،

چاوه‌روانین،

دوباره‌

هه‌تاو بمان دۆزێته‌وه‌

به‌هار ئاشت بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵمان.

چاوه‌روانی

گه‌رانه‌وه‌ی

جه‌سته‌ی خه‌زانه‌ وه‌رزێکی

ئێوه‌ین،

تا گه‌ڵاکانی ته‌مه‌نتان

دوای وه‌رینیش

کۆکه‌ینه‌وه.‌

ده‌وه‌رنه‌وه‌

باده‌نگی گریان چی تر

ڕوحمان له‌ ژێر سێبه‌ر ئیواره‌دا،

نه‌باته‌وه.‌

ده‌وه‌رنه‌وه‌

با چیتر

ته‌زوی ئه‌نفال،

دڵمان شه‌قار شه‌قار نه‌کا

با  باهۆزه‌ی ئه‌نفال

له‌بیر که‌ین،

بێ مروه‌تی به‌سه‌ر  پشتی

ڕوباردا شۆڕکه‌ینه‌وه.‌

ده‌وورنه‌روه‌

با بانگی سه‌ڵاتی  ئه‌نفالم ڕۆ ،

له‌فه‌رهه‌نگی  ئه‌م ولاته‌

بئ خۆره‌دا بسڕینه‌وه‌.