به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 11 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 11 / 2017
پرسی رۆژ18 / 11 / 2017
اخبار18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢١/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی دوو شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی یەک شەممە ١٩/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
سکاڵای ٢ خاتوون
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - هەڕەشەکانی ئەردۆغان و داهاتووی کورد لە سووریە
صفحە اخیر - فاجعه زلزله و دروغ های حکومت
هه‌واڵه‌کان
سیاسەتی بایکۆت: لە نێوان کارکردی موبارەزاتی و یارییەکانی ڕێژیم‌دا
ئەیوب شەهابی‌راد
14 / 5 / 2017

بڕیاری پێشوەختی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، بۆتە نەریتێکی جێکەوتووی سیاسیی زۆرجار لە نێوان زۆرینەی خەڵکی ئێران، رەوتە سیاسییە خەباتکارو و جیابیرەکان. دەتوانین بڵێین ئەم نەریتە تا ئێستاش بە شێوازی کۆنی خۆی و بە ڕێژەی جیاواز هەر بەردەوامە. بەڵام گرتنەبەری ئەم جۆرە لە هەڵوێستی سیاسی یان ئەوەی کە بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان، تا چەند توانیویەتی ئامانجەکانی خۆی بپێکێ؟ چەندە توانیویەتی ڕێژیم زیاتر بە چالش بکێشی؟ یان ئایا کاریگەری هەبوە لەسەر فراوانتر کردنی مەیدانی خەبات بە هەموو ڕەهەندەکانیەوە بە دژی ڕێژیم؟  بیگومان ئەم ڕوانگە سیاسییە، هەمووکات پشت ئەستوور یان بارگراوی بوە بە لێکدانەوەیەکی گشتی لە کۆی سیستەمی سیاسیی بە تایبەتمەندییەکانی وەک بناژۆخوازی و سەرکوتکاریەوە.

ڕەنگە ئەم مێتۆدە لە سیاست کردنی بەرەی مافخوازی هەر وڵاتێک بە دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆڕەکانیان، تەنیا تایبەت بە ئێران نەبێ، بەڵام دوو خاڵی جەوهەری و لە هەمان کات‌دا مێژوویی وەک: نەوەستان و بەردەوامبوونی ڕەوتی گەشەکردن و مافخوازیی کۆمەڵگەکان و هەروەها بێ‌توانایی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان لە بەردەوامبوونیان لە سەرکوت، تا ئێستا دوو فاکتی شرۆڤەیی کەمرەنگ لە نێو کۆی بزووتنەوەی سەرانسەریی ئێران بوون. واتە ڕەنگە زۆرجار ڕەوتی ڕووداو و گۆڕانکارییەکان لە دەرەوەی خواستی ڕێژیمێکی دیکتاتۆر یان لێکدانەوەکانی بزووتنەوەی مافخواز بێ.

هەربۆیە لێکدانەوەی هەڵە یان باوەڕبەخۆبوونی ڕێژیم، لە پەنا کەمتەرخەمیی بزووتنەوەی مافخواز بەرامبەر بە فاکتی بزوێنەری گەشەی ئاگاهی کۆمەڵگە بۆ ڕوودانی گۆڕانکارییە فرە ئاست و فرە رەهەندەکان، بۆتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ ڕۆچوونی زیاتری ڕێژیم لە قەیران و چالشی سیاسی و لە هەمان کات‌دا چەقبەستنی بزووتنەوە لە چەند مێتۆدێکی بەرتەسکی خەبات‌دا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی یاری سیاسیی جۆراوجۆرە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە هەم خۆی لە کێشەکانی دەرباز بکا و هەم بیروڕای گشتی بۆ لای ئەم بابەتانە ڕابکێشی کە خۆی دەست نیشانیان دەکا. هەربۆیە هەمووکات و بەشێوەی ناراستەوخۆ پێشوازی لە تاک ڕەهەندی کردنی مەیدانی بەربەرەکانی لەلایەن بزووتنەوەی مافخوازەوە کردوە. بۆ ئەم مەبەستە بە بەکارهێنانی هەموو ئیمکاناتێکی مرۆیی و ماددی، دەستی کردوە بە دروست کردنی چەند وێنایەک لە خۆی و لە کۆمەڵگە، تا سێبەری ڕووکەشێکی ڕواڵەتی بەسەر کۆی پرسە سەرەکی و چارەنووس‌سازەکان‌دا بکێشێ. بەڵام پرسی هەڵبژاردنەکان، یەکێک لەو دینامیزمانەیە کە هەم یارییە سیاسییەکانی، تووشی دوالیزم کردوە و هەم کەلێنی زیاتری خستۆتە نێوان ناکۆکییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم.

ئەم دوالیزمە لە رەفتار و هەروەها درزەکانی نێو دەسەڵات، بوونەتە هۆی دروستبوونی کۆمەڵێک باڵی جۆراوجۆر لەم سیستەمەدا کە ئەگەر بۆ بەردەوامیی بەرژەوەندی خۆیان و مانەوەی ئەم ڕێژیمەش بوونیان هەبێ، بەڵام دەکرێ لە خراپترین ئەگەر‌دا وەک بزوێنەرێکی رێفۆرمخوازی لانیکەم لە چوارچێوەی هەمان سیستەم‌دا چاویان لێ بکرێ. بێگومان بەریەک‌کەوتنی زۆربەی سەرکۆمارەکانی ڕێژیم (تەنانەت ئەو کەسانەش کە بژاردەی تایبەتی خۆی بوون) لەگەڵ باڵی توندڕەوی وەلی فەقیی، هەروەها لادان یان لەبەرچاو نەگرتنی گوتار و هێڵی سیاسی فەرمیی ڕێژیم لەلایەن هێندێک لە کاندیداکان یان سەرکۆمارەکانەوە، هێندێک جار توانیویەتی بەستێن بۆ دروستبوونی گوتار یان کەشێک پێک بێنێ، کە وێڕای شۆڕ بوونەوە بۆ نێو پانتایی کۆمەڵگە، لە هەمان کات‌دا هەڵگری رەخنەی جیددیش بوە بەرامبەر بە سیاسەت و رەفتارەکانی باڵی توندڕەوی ڕێژیم.

ئەگەرچی دەرنجامی کارکردی تەنانەت سەرکۆمارە بەناو رێفۆرمخوازەکانیش، لەچاو پاڵپشت و پاڵنەرە ریفۆرمخوازییە جەماوەرییەکان، زۆر لاواز دەرکەوتوون، بەڵام ئایا دەکرێ ئامانجی ئەم جۆرە لە ڕیفۆزمخوازیی چوارچێوەدار و بەرتەسکی نێو دەسەڵات لەگەڵ مافخوازی و رێفۆرمخوازیی راستەقینەی کۆمەڵگە و بزووتنەوە، بخرێنە یەک ئاراستەوە؟ یان تا چ ڕادەیەک کار بۆ ئەوە کراوە کە وزەی رێفۆرمخوازیی کۆمەڵگە و ئەم دینامیزمە لانیکەمانەی نێو دەسەڵات بخرێنە سەر یەک یان یەک ئاراستەوە؟ بێگومان وڵامی ئەم پرسیارانە هەم خوێندەوەی ورد و مەیدانیی پێویستە و هەم گەیشتن بە وڵامی پێویست و ڕێکخستنەوەی وڵامەکان تا ڕادەیەکی زۆر ئەرکی سەرشانی بزووتنەوەی میللی - دێموکراتیکی سەرانسەری و بەتایبەت بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەگەر سیاسەتی بایکۆت، بەمشێوەیەی ڕێژیم خوازیاریەتی، ببێتە هۆی بەرتەسک کردنەوە و تاک رەهەندی کردنی مەیدانی موبارەزە، بێگومان ئەوکات ئەم فاکتە وەک رێکارێکی موبارەزاتی، تا ڕادەیەک لە پەیام و کاریگەرییەکای خۆی بەتاڵ دەبێتەوە. چوونکە ئامانج دروست یان نادروستی سیاسەتی بایکۆت نیە، بەڵکوو تێگەیشتن لە دۆخێکی ئاڵۆزە بە مەبەستی کەلک وەرگرتن لە هەموو دینامیزمێكی گۆڕانخوازی نێوخۆ بۆ بەدەرفەت کردنی هەر ڕووداو و ئەگەرێک.

ئەمە ڕێک ئەو یارییە سیاسیەیە کە ڕێژیم لە ئێستای هەڵبژاردنەکان و بەتایبەت دۆخی ناسەقامگیری خۆیدا هەم لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێران و هەم دنیای دەرەوەی دەیکا. کێشانی دوو وێنای نێوخۆیی و دەرەکی. یەکەم: هەڕەشەی بەردەوام لە دنیای دەرەوە بۆ تێکدانی زیاتری ئاسایش و ئارامی بەتایبەت لە ناوچەکە. دووهەم: ترساندنی بەردەوامی خەڵکی ئێران و وێناکردنی دۆخێکی خراپتر لە ئێستا لەبەرچاویان.

لەم پێوەندییەدا بە لە مەنگەنەدانی هەموو پرسەکانی پێوەندیدار بە قەیران و کێشە جۆراوجۆرە نێوخۆیی و دەرەکیەکان، ئاراستەیەکی رووکەشی ئابووری پێداون. واتە دەیەوێ بژاردەکانی بەردەمی خەڵک تەنیا بۆ گۆڕانکارییەکی رواڵەتی و ڕێژەیی لە دۆخی ئابووری‌دا کورت بکاتەوە. بۆیە دەبینین کە زۆربەی گوتاری کاندیداکان مانۆر دانە لە چوارچێوەی پرسی ئابووری (بەتایبەت بابەتەکانی پێوەندیدار بە گەمارۆ ئابورییەکان و بەرنامەی بەرجام). واتە بە گوتارێکی ئەگەرچی تا ڕادەیەک لێک جیاواز، بەڵام پلانمەند، وێنا جۆراوجۆرەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە هەر ئەگەرێکی بەردەمیان‌دا، نیشان دەدەن.

خەڵکی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە بە هۆی سیاسەتە گشتییەکانی ڕێژیم و گوتار و کردەوەی لاوازی باڵەکانی نێو دەسەڵات تا ڕادەیەکی زۆر تووشی نائومێدی و سەرلێشێوای بوون، بەڵام تا ئێستا نیشانیان داوە کە خاوەنی پاشخانێکی پڕ لە وشیاری و ئاگاهین بەرامبەر بە چارەنووسی خۆیان و دەبڕینی شێوازی هەڵوێست و رەفتاری گونجاو بەرامبەر بە کۆی دەسەڵات.

وێنایەکی کۆتایی لەم سیستەمە سەرکوتکەرە کە ئیتر نە ئیمکانی شاردنەوەی هەیە و نە چارەسەر، بەریەک کەوتنێکی راستەوخۆی لایەنەکانی نێو دەسەڵاتە. واتە شەڕە زەڕگەرییەکە لە قۆناغی کێشە و جیاوازییەکی ڕووتی گرووپەکانی ناو دەسەڵات گۆازراوەتەوە بۆ رەخنەی جیددی لە یەکتر و ئاشکرابوونی زیاتری ڕاستییەکان. بەڵام خەلکی ئێران و بزووتنەوەی سەرانسەری ئەم ڕاستییە باش دەزانن کە چاوەڕوانیی رەخساندنی دەرفەت و رێفۆرمی حەقیقی، ڕاستەوخۆ لەلایەن کولییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، هەم ئەگەرێکی دوورە و هەم دوورە لە لۆژیکی سیاسی. بۆیە بۆ کاریگەری ڕاستەقینەی سیاسەتی بایکۆت یان گرتنەبەری هەرجۆرە سیاسەتێکی تر بەرامبەر ڕێژم، هەم پێویستە لە هەموو گوتار و گۆڕانکارییەکانی نێو کۆمەڵگە و دەسەڵات تێبگەین و هەم خۆمان لە یەک جۆر خوێندنەوە و تاک رەهەندی کردنی مەیدانی موبارەز بەدوور بگرین. بێگومان ئەم جۆرە کارکرد و روانینە بەرامبەر بە پرسەکان هەم ئیرادەی مافخوازیی کۆمەڵگە بەهێزتر دەکا و هەم پاڵنەرە مەعریفی و مەیدانییەکانی خەلک بۆ گرتنەبەری هەڵوێست و بڕیاری دروست لەبەرامبەر هەر بژاردە و ئەگەرێکی بەردەمیان فراوانتر دەکا.