به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 11 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان18 / 11 / 2017
پرسی رۆژ18 / 11 / 2017
اخبار18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
فیلم و دیکومنت18 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢١/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی دوو شەممە ٢٠/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی یەک شەممە ١٩/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
سکاڵای ٢ خاتوون
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - هەڕەشەکانی ئەردۆغان و داهاتووی کورد لە سووریە
صفحە اخیر - فاجعه زلزله و دروغ های حکومت
هه‌واڵه‌کان
لە هەیوانی دڵی مندا
کوێستان عومەرزادە
11 / 9 / 2017
لە هەیوانی دڵی مندا
هەمیشە ژنێکی غەریب، پێکەنینێکی نامۆ، 
سێبەرێکی شەرمن!!!!!
مشتی هەناسەی  سواو، سواو لە ئۆغرکردندا
پرچی  ئاڵۆزاوی بایەکی  هیلاک  هیلاک
چاوشارکێ لەگەڵ ڕووناکی هەتاودا دەکەن،
ماچ دەخەنە ئاوێنەی نیگای خۆر
دڵ پڕ دەبی لە خاڵی بوونەوە، گیان ون دەبێ...
دەم هەوێ لەبیر خۆم بچمەوە من
لەدڵی ئەویشدا بڕزم!!!!!!!!!!!
 ژنبوون لە تەزووی ڕوحێکی گەرمدا بهۆنمەوە.
تاسەی خەیاڵی ژنانەم
لەفەقێیانەی کراسەکەمدا  کۆکەمەوە
لە هەیوانی دڵمدا من، چەندە حەزدەکەم
ئاو ڕەنگ بگرێ، گریان بزە ڕاموسێ...
کەچی
تاریکی دێ،  دەستەکانی دەخاتە سەر شانم،
من ڕەنگی بارانێکی  پەشۆکاو ، گەڵایکی  زەردهەڵگەڕاو
نیشتووە لێم،،،،،
بۆنی وەرزێکی غەمگین دەگرم من.
لەگەڵما دێ تا ئەوپەڕی ئاوابون،
خەم!!!
لەگەڵیا دەبم تا کەناری  دۆزینەوە،
 نیگای گەرمی چاوە  ماندوەکانی
هەتاو!!!!
لەگەڵما دەبێ ژن بوون تا لێواری گوڵ کردن،،
تا گەیشتن بە ئەبەدیەت
لە هەیوانی دڵی مندا
جریوەی دێ بەهار لەگەل ئەودا
عەتری مانەوە دەردەکا ژیان
بەدیار ڕووناکیی چرایەکەوە
بە خۆم و  کراسێکی  ڕەنگ ژنانەوە
دەڕۆم تا نیگای پر لە ئەوینمان 
بدۆزمەوە،
تا هەیوانی دڵم ئاوڕشین کەم