به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 4 / 2018
روانینی رۆژ14 / 4 / 2018
اخبار14 / 4 / 2018
هەواڵەکان7 / 4 / 2018
روانینی رۆژ7 / 4 / 2018
ژیان و خەبات7 / 4 / 2018
گۆرانی کوردی 7 / 4 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٨/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١٧/٠٤/٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٦/٠٤/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پشتیوانی لە مانگرتن و نارەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین!
ڕاگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
هه‌ڵبژارده‌
ڕاگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی هه‌شته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
بەردەوامی مانگرتنەکان
کۆمسای - یادێک لە مامۆستا مەلا حەسەنی دزڵی یادێوە جەمەلا حەسەنوو دزڵیێ
روانینی رۆژ - ڕێبازێک لە کوردایەتی
هه‌واڵه‌کان
گیرانی مانگ
کوێستان عومەرزادە
5 / 4 / 2018

خەرمانێک خەم کەوتە سەر توێی ئەم ئێوارە و نەرم نەرم بەسەر شاردا چرۆی دەرکرد. چرۆی ژانێکی توند شاری تەنی. ئەم تەمە تەمی ئەم ژانە توندە بەژنی گرتوو تا که‌شکەڵان ڕانەوەستا کەوتە سەر بەژنی مانگ.

کە مانگ گیرا هەرچی ئەستێرە و گزنگ بوو ڕەش داگەران، بزە و تریفە و خەیاڵ هەڵوەرین، کۆلان و شار چرای نیگایان کزکرا، چاوەڕێ بوون ئەم ئێوارە بەسەر بچێ و چرۆی ڕۆژێکی نوێ بەسەر شووشە دڵیانەوە دابگیرسێ، شەو تا بەیان مۆتەکەی ژان لە ئاسمانی چوارچرادا سەمای دەکرد. هێشتا مابوو گزنگی بەربەیان چاوەکانی بتروکێنێ. هێندەی نەبرد لە چوارچرا هەر لەو شوێنەی ڕەنگ و بۆنی ئاڵای کوردانی لێ هەڵدرا، پەتی سێدارە هەڵواسرا. مۆتەکەی ژان بەردەوامە، لە سوێبان و کوچە و کۆڵانی چوارچرا ماتەمین و خۆڵ پێوانە، شار شڵەژا. گەنج و لاوی شاری قازی خەو لە چاویان زرا. مانگی گیراو بە مشتێ ئەستێرەی سەوزەوە ڕووەوە مەیدانی شار ئاپۆرای مەرگی بۆ کرا دەگێڕنەوە ئەوانەی وێ بە زمانێکی پڕ پڕ لە سوێ!

‎بەیانی بوو. بەرلەوەی خۆر پرچی ڕەشی بژاکێنێ، بەر لەوەی خاڵەسێوە دەنگی نەرمی بلاوێنێ و بڵێ ئەوە سەحەرە گەلی برادەرینە سەحەر سەدایە منی غەریب؛ شار مات، کۆڵانەکان کزکز بێدەنگییان گرت و مانگی گیراوی دوێنێ شەو بە ئاسمانی خەیاڵی ئەم شارەوە دەدرەوشایەوە بە بێ ڕووناکی. مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵوەدا بوو. مەکۆ مەکۆی خەڵکی شار لێرە و لەوێ ماڵ بە ماڵی ئەم شارەی داگرتبوو. یەکێ لێرە و یەکێ لەوی ئەویان بۆ ئەویان دەدوێ. یەک دەڵێ چ ڕووی داوە؟ ئەوی تریان چ قەوماوە؟ بۆ نازانین لە چوارچرا پیشەوامان لە دار دراوە؟ مانگی گیراوی دوێنی شەو لەم مەیدانە هەڵواسراوە؟ یەک دەڵێ سپێدەی زوو هەر لەو شوێنەی چرۆی کۆمار تیا پشکووت، لەهەمان شوێن جەستەی مانگیان لە ئاسمان جیا کردەوە.

بەیانی بوو هێشتا ئێوارە و ڕۆژ لە خەوندا بوو. ژاوەژاو قوڵپەی گریان و ترس و خۆف لە کۆڵان کۆڵانی شاردا دەگەڕا. لە دوورەوە جەستەی مانگ و چەندە ئەستیرە بەدەوریە لە لانکەی مەرگا دەلاوان. بەژنی ئەم مانگە پێشەوا بوو بە پەتی سێدارەوە هەڵواسرابوو. پێیه‌کانی ئەو لە تەپڵی سەری دوژمنم بەرزتر و هیوا و بروای پیرۆزتر بوو...

‎بەڕێکەوتن پۆلێ لە خەڵکی شار بۆ ژیر نیسێی مانگی کوردان. مانگ لە جەستەی گەرموگوڕدا دابڕابوو، هەڵیان گرتن بەرەوە قەبران بە کۆڵێ خەم و تاسە و ژان. یەکیان دەڵێ بە پیشەوا، پێشوازیی تۆ لەم مردنە، لەم پەت و سێدارەی دوژمنە بۆتە مایەی سەر بڵیندیی نیشتیمانم. به‌ڵین دەدەم هەتاکوو هەم نە پەتی سێداری دوژمنم، نە هیوا و هێز و بڕوای تۆ لە بیر نەکەم؛ بیکەم بە سەر مەشقی گەلم، بەڵێن دەدەم لەبیر ناکەم سێبەری پەتی سێدارە، هەموو وەرزێک دەستەکانم پڕ دەکەم لە نمەی باران و ئاوڕشێنی ڕوحت دەکەم. گەر بێمەوە بۆ نیشتیمان، ئەم جارە لە پشت زەریاکانەوە بە جانتای ئۆمێدەوە ڕووەو کۆشکی قە بڵیندی لانکەکەی تۆ گوڵی سووری لێ دەچێنم تا دەروازەی شاری بۆ سەرکردەی ئەم نیشتیمانە بێ لانە.

‎منیش دەڵێم کزکز دەمرم بەیادی پەتی سێدارە، ئەوسێدارەی بوو بە سیمبولی مانەوەت، ئەو مردنە بە سەربەرزی بە بێ ترس، بە دوو پێی ئاسنینی و توند بەرەوە پیری بەڕێکەوتی و نیشتیمانت سەربڵند کرد. تۆ نامری، ڕەمزی هەردەم سەرکەوتنی.

تۆ نامری چاوەکانت، هێز و بروات بوونە پۆلێ پەپووڵەی سپی و بە ئاسمانی نیشتیمان سەما دەکەن. بەڵین دەدەم کە یادی تۆ خەیاڵی تۆ و ڕێبازی تۆ دەکەمە خەونی سپێدەم، دەیدەم لە گەردنی شێعرم، گیرانی مانگی دوینی شەو لەبیرمه‌ هەتا دەمرم.

( لە ژمارەی ٧٢٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)