به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ٢٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - قۆرتێکی گەورە لە بەردەم ڕێژیمی ئێران
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە سویس بەشی ١
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
لە حوجرەوە (مه‌لا محەممەد ساوانی(
عادڵ مەحموودی
5 / 4 / 2018

ئایین، ئەگەر پەڕژینێک نەبێ بۆ پاراستنی جوانییەکانی ژیان، ئەوا چەقڵێکی ژاراوییە بۆ برینە بێ هەتوانەکانی کۆمەڵگه‌.

زۆرێک لە مامۆستایانی ئایینی کوردستان، ئایینیان وەک پەرژینێک بۆ گەل و نیشتمانەکەیان زانیوە و دەزانن و لەو پێناوەشدا نرخێکی زۆریان داوە. هەر لەبەر ئەوەشە کە لە نێو مێژووی گەلدا بە زیندوویی دەمێننەوە و جێگای ڕێزن. یەکێک لەو بەڕێزانە، مامۆستا شێخ محەممەدە.

ساڵی ١٣٠٥ی هەتاوی لە گوندی کانی بەنی بانە، منداڵێک لە بنەماڵە شێخێیکی ئایینی و نیشتمانپەروەر و سەربەرز وەک ئاربەبا چاوی بەژیان هەڵێنا.

باوکی ئەم کۆرپه‌یه‌ ناوی مامۆستا شێخ مارف و دایکیشی زڵێخا خاتوون بوو و لەبەر ئەوەی کە بنەماڵەیەکی ئایینی بوون. دوای چەند ڕۆژ و لە سەر نەریتی کوردەواری گوێزه‌بانه‌یان بۆ کرد و بانگی محه‌ممه‌ددیان به‌ گوێ دادا و ناویان نایە محەمەد.

محەممەد بە منداڵی لە خزمەتی باوکیدا دەست بە خوێندنی پەرتووکە سەرەتاییە باوەکانی ئەو دەمە کرد و فێری خوێندنه‌وه‌ و نووسین بوو. تەمەنی دە ساڵان بوو کە مامۆستا شێخ مارف بووه‌ مەلای گوندی ساوان و کۆچ دەکەن بۆ ئەوێ و لەوێ نیشتەجێ دەبن.

محەممەد کە تەمەنی بەرەو لاوه‌تی هەڵدەکشا، هاوکات لە خوێندنیشدا پێش دەکەت و باوکی دەینێرێتە حوجرە و بە ڕه‌سمی دەبێتە فەقێ و وەک هەموو هاو تەمەنەکانی خۆی دەست دەکا بە گەڕانی حوجرە و مەزگەوتەکانی کوردستان. ئه‌و بۆ دەوڵەمەند کردنی هەگبەی زانستی خۆی، لە خزمەتی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی درێژە بە خوێندنەکەی دەدا. بۆ نموونە لە گوندەکانی دەرەزیارەتی سەرشیو، تەمووغە، شوێ و زەروا لە ناوچەی بانە و گوندی باساوێ لە ناوچەی سەردەشت و هەروەها لە چەند حوجرەیەکی باشووری کوردستانیشدا بە دوای زانست دا گەڕاوە و هەتا دواجار، دەگەڕێتەوە خزمەتی مامۆستا هادی ئەفخەم‌زادە لە گوندی سەرا.

مەلا محەمەد دوایین پلەکانی مامۆستایی لە خزمەتی ئەو زاته‌ بەڕێزەدا دەبڕێ و هەر لە خزمه‌ت ئه‌ودا و  له‌ ساڵی ١٣٣٧ی هەتاویدا بڕوانامەی مەلایه‌تی وەردەگرێ. مامۆستا مەلا محەمەد دوای وەرگرتنی ئیجازەکەی دەگەڕێتەوە گوندی ساوان و دەبێتە مامۆستای ئەو گوندەی کە به‌ منداڵی لێی پەروەردە کرابوو.

مامۆستا مەلا محەممەد پیاوێکی نه‌ته‌وه‌یی و بیرکراوه‌ بوو. ئه‌و هەستی نیشتمانپەروەریی بەڕادەیەک بەهێز بووە کە لە هەر کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا زانیبێتی کە دەرفەتی لێدوانی هەیە، دڕێغی نەکردووە و هەستی خۆیی دەربڕیوە و خه‌ڵک و ده‌ورووبه‌ری بۆ لای کوردایه‌تی ڕاکێشاوه‌.  مامۆستا هەر لەبەر ئەو هەستە بەتینەی بووە کە زیاتر لە ئامۆژگارییە ئایینیەکانی خەڵکی هان داوە بۆ لای هەستی نەتەوەیی و فێربوونی زمانی کوردی و خۆیشی لە فێرکردن و پێگەیاندنی لاوانی کورد لە زمان و نیشتمانپەروەریدا مامۆستایه‌کی بەتوانا و لێهاتوو بووە و خەڵکێکی زۆریشی پێ گەیاندووە. مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د هه‌روه‌ها خاوەنی چەند بەرهەمێکی ئەدەبییە و بەرهەمێکی چاپکراوی بەناوی «دیاریی منداڵان» هەیە و چه‌ند بەرهەمی بڵاونەکراوەشی هەن.

په‌روه‌رده‌ی نیشتمانیی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د به‌ر له‌هه‌موو جێیه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فێرکارییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بوو که‌ یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی عومەر ڕیزی تێکۆشه‌رانی سازمانی خەباتی هه‌ڵبژارد و دواجار لە ڕێی ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەیدا، گیانی بەخت کرد و چووە ڕیزی کاروانی پڕ لە شانازی شەهیدانەوە.

مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د لە بواری کۆمەڵایەتییەوە وەها کەسایەتیەکی هەبوو کە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگه‌، بۆ چارەسەری کێشەکانیان ڕوویان تێ دەکرد و ئەویش بە دڵئاوەڵایی و لێزانیی خۆی، کێشەکانی بۆ چارەسەر دەکردن. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش ببوو بە جێگای ڕاز و نیازی ئەو خەڵکە و وەک پشتوپەنایەک چاوی لێ دەکرا.

مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د سەرەڕای فشار و تەنگ پێهەڵچنینە به‌رده‌ومه‌کانی ده‌زگای سه‌رکوتی ڕێژیم، هیچ کات ئامادە نه‌بوو سه‌ر به‌ ویست و داوای دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌ی دانه‌وێنێ و ته‌ماح و سامان و پله‌ و پایه‌ی به‌رزی ئیداری ئه‌وی له‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی دانه‌بڕی و تا دوا هه‌ناسه‌ هه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ژیا و له‌ پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجی نه‌ته‌وه‌که‌یدا سه‌ری نایه‌وه‌.

مامۆستا مەلا محەممەد ڕەئووفی ناسراو بە ساوانی دواجار له‌ ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی لە تەمه‌نی ٧٩ ساڵیدا کاروانی ژیانی گه‌یشته‌ دوامه‌نزڵ و به‌ سه‌به‌رزی دواماڵاوایی له‌ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد.

( لە ژمارەی ٧٢٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)