به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
هەنگاو8 / 12 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا8 / 12 / 2018
هەواڵەکان1 / 12 / 2018
روانینی رۆژ1 / 12 / 2018
ژیان و خەبات1 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز
روانینی رۆژ - کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەندەڵیی ڕێکخراو
دیداری حەوتوو - نەتەوەسازی و خەباتی مەدەنی میوانی بەرنامە ; کاک خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
نووژەنکردنەوەی ناوەندی منداڵپارێزیی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
کرانەوەی پەروەندەیەکی دی لە دژی کۆماری ئیسلامی
عەلی بداغی
25 / 11 / 2018
(لەپەراوێزی تاوانبارکردنی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە بە وەبەرهێنانی چەکی شیمیایی کۆمەڵکوژ)

باسەکە لەوە ڕا دەستی پێکرد: “نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی ڕێگەپێنەدان بە چەکە شیمیاییەکان ڕایگەیاند ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانا چەکدارییەکانی لە بەشی بەرهەمهێنانی چەکۆڵی شیمیاییدا شاردووەتەوە و ڕاپۆرتەکەی نەداوەتەوە بەو ڕێکخراوەیە…”

هەمووی چەند سەعاتی نەگرت کە هەرچی کاربەدەستی درشت و وردی ئێران بوو هاتنە سەر خەت و کەوتنەخۆ کە ئەوە بانگەشەیەکی سیاسییە و مەبەستی دیکەی لە پشتە، بەڵام باس چییە و ئەو پەلەقاژە و شێواوییەی کۆماری ئیسلامی لە چییەوە دێ؟

دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێ بەڵگەی ئەوەی دەست کەوتووە کە دەیسەلمێنێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەرنامەی بەرهەمهێنان “گازی ئەعساب” و بەکارهێنانی لە ئامانجی هێرشبەریدا هەیە و ئەو توانا نیزامییەی لە بواری چەکە ڕێگەپێنەدراوەکاندا لەو کۆمەڵگەی جیهانی شاردووەتەوە. بەپێی کۆنڤانسیۆنی چەکە شیمیاییەکان (1997) بەرهەمهێنان، هەڵگرتن و بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانەش قەدەغەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێک کەوتووەتە بیری چارەنووسی عێڕاقی سەردەمی سەدام. وایە، ڕێک 15 ساڵ پێش ئێستا بوو کە جۆرج بووش، سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئەمریکا ڕێژیمی سەدام حوسێنی بەوە تاوانبار کرد کە چەکی شیمیایی کۆمەڵکوژی عەمبار کردووە و گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک ئەلقاعیدە بەو چەکانە تەیار دەکا.

لە بەهاری 2003دا ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی هێرشیان کردە سەر عێڕاق و ڕێژیمی سیاسیی ئەم وڵاتەیان گۆڕی. ئەگەرچی ئەم چەکانە دواتر لە عێڕاقدا نەدۆزرانەوە، _کە وێدەچێ هەر ئەو کات وەک چۆن ڕێژیمی بەعس فڕۆکە شەڕکەرەکانی بۆ ئێران گواستەوە ئەو چەکانەشی هەر بۆ ئێران گواستبێتنەوە_ بەڵام قسەی نوێی دەوڵەتی تڕامپ لە بارەی ئێرانی خاوەنی چەکی شیمیایی لە ئێستادا ڕێک وەبیرهێنەرەوەی ڕۆژانی پێش ڕووخاندنی ڕێژیمی پێشووی عێڕاقە.

ئەمریکا دەڵێ نیگەرانە لە نیازی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەکی شیمیایی، بۆیە دەیەوێ پەروەندەیەکی نوێ لە دژی کۆماری ئیسلامی بکاتەوە. ئەوەی کە ئەمریکا لە کاتێکدا فشاری سیاسی و گەمارۆی ئابووریی زۆری خستووەتە سەر ئێران ئاخۆ دەیەوێ مەیدانێکی دیکەی بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێژیم بکاتەوە، ئەوە کە ئایا ئەمریکا دەتوانێ سەرنج و پشتیوانیی وڵاتانی دیکەش بۆ ڕاگەیاندنی بەرەیەکی دی لە دژی کۆماری ئیسلامی ڕابکێشێ، ئەوە کە ئایا ڕێکخراوی ڕێگەپێنەدان بە چەکە شیمیاییەکان لە توانایدا هەیە بڕیاری لەسەر ئەم بابەتە بدا و ئەوەی کە ئێران چۆن و بە کام ڕێگە دەتوانێ خۆی لەو قۆرتە ڕزگار بکا هەمووی جێی باس و لێوردبوونەوەن؛ بەڵام ئەمەی گرینگە ئەوەیە کە ئاخۆ چەندە ئەم بابەتە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی گرینگە و هەڵسوکەوتیان لەگەڵ وڵاتێکی وەک ئێران بەو نێوەرۆکە ناسراوەی دژە بایەخە مرۆییەکان تا ئێستا چۆن دەبێ؟

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1365ی هەتاوی و لە ڕۆژی 25ی گەلاوێژدا لە “گەورەدێ” لە باشووری کوردستان بە چەکی شیمیایی هێرشی کردبووە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئەم پەلامارە کۆمەڵێک برینداریشی لێ کەوتبۆوە، کەچی ئەم ڕووداوە لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانی و ناوەندەکانی بڕیارەوە گرینگیی ئەوتۆی پێ نەدرا. بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کاتەوە کە قەزافی بڕیاری چەکداماڵینی لیبی لە چەکە کۆمەڵکوژە ئەتومی و شیمیاییەکانی دا، سەبارەت بەو پرسە سەرنجەکانی هاتنە سەر. دوای ڕووخانی حوکمەتی قەزافی زۆر چەک و چۆڵی قەدەغەکراوی لیبی لە عەمبارەکاندا دەستیان بەسەردا گیرا کە دروستکراوی ئێران بوون و وێدەچوو کۆماری ئیسلامی بۆ قەدرزانی لە مامەڵەکانی چەکوچۆڵی لیبی لەگەڵ ئێران لە کاتی شەڕ لەگەڵ عێڕاقدا دواتر بەو وڵاتەی دابن. کاتێک کە سووریە بە چەکی شیمیایی شەڕی دژبەران و ئۆپۆزیسیونی خۆی و خەڵکی بێتاوان و بێدەرەتانی ئەو وڵاتەی دەکرد، کۆماری ئیسلامی بە هەموو تواناوە لە پشتی بەشار ئەسەد وەستابوو و هەموو بڕیار و سیاسەتێکی لە دەمی ئەم ڕێژیمە دەتفی. کەسیش لە بیری نەچووەتەوە کاتێک سەدام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووی عێڕاق و ڕێژیمەکەی سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لە دژی کوردەکان دادگایی دەکرا، کۆماری ئیسلامی ڕێگەی نەدا پەروەندەی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت لە دادگای تاوانەکانی عێڕاقدا لە دژی ڕێژیمە ڕووخاوەکەی سەدام بکرێتەوە. ساڵی ڕابردووش ڕێک لە 30 ساڵەی کارەستانی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت و لەنێو سەرسوڕمانی کۆمەلگەی جیهانیدا پشتی لە خەڵکی وڵاتەکەی خۆی کرد و دەنگی “نەخێر”ی بە ناساندنی تاوانباران و جینایەتکارانی بەکارهێنەری چەکی شیمیایی دا، بۆوەی نەکا ڕێژیمی سوویە و بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی لەو سۆنگەیەوە بەرەوڕووی سزا ببنەوە.

ئێستاش چ ئەمریکا بەڵگەێ ڕوونی لەسەر هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی شیمیایی بە دەستەوە بێ و، چ بیهەوێ لەو ڕێگەیەوە فشارێ زیاتر بۆ تەریکخستنەوەی پتری ئێران لە کۆمەڵگەی جیهان بێنێ؛ شک لەوەدا نییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێژیمێکی تاسەر ئێسقان دژ بە بەها مرۆییەکانە. ئەم ڕێژیمە کە لە نێوخۆی وڵاتدا خەڵکەکەی بە بارمتە گرتووە و لە ئاستی دنیاشدا بە پشتیوانی تێرۆریسمی دەوڵەتی ناسراوە و شوێن نییە ماشێنی تێرۆری کۆماری ئیسلامی لەنگەری لێ نەگرتبێ، چ دەربەستی پڕەنسیپە جیهانی و نێودەوڵەتییەکاندا نییە و لە پێناو مانەوەی خۆیدا دەست بۆ هەموو تاوانێک درێژ دەکا.