به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
فیلم و دیکومنت13 / 7 / 2019
هەواڵەکان13 / 7 / 2019
دیداری تایبەت13 / 7 / 2019
سروودی شۆرشگێری 13 / 7 / 2019
اخبار13 / 7 / 2019
هەنگاو13 / 7 / 2019
هەواڵەکان6 / 7 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٥٠٧٢٠١٩
بەرنامەی یەک شەممە ١٤٠٧٢٠١٩
بەرنامەی شەممە ١٣٠٧٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ئه‌مه‌گناسیتان بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو هیوابه‌خشه!
سپاس و پێزانینی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێوەندیدار بە چالاکییەکانی تایبەت بە یادی سی ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو
هه‌ڵبژارده‌
رێبازی قاسملوو، رێبازی حیزبی دێموکرات -ژیاندۆستی و هەوڵدان بۆ بەختیاریی کۆمەڵ
ڕێورەسمی یادی د.قاسملوو لە گۆرستانی پێرلاشێز - پاریس بەشی یەکەم
وەک خۆی - ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی هونەرمەندی تەنبوورژەن تاهیر یاروەیسی لە کرماشان
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
لەنجەڕێژانەی بەهار
سەلاح کوردی
6 / 7 / 2019

دێ شنەی کازیوە شۆخی نەوبەهاران دێتەوە
وەرزی بەیبوون و هەڵاڵە، بۆنی باران دێتەوە

 

شەنگە خاتوونی دڵاوا فەرشی‌ چیمەن ڕادەخا
بەردەرانەی جل بڕانی بەژنی شاجوان دێتەوە

 

نارەناری خستە ئاسۆ قاسپە قاسپی کەوپەڕان
هاژ و هووژی قەڵبەزی هەڵدێری ئاران دێتەوە

 

مەوجی کەروێشکەی بزاوی مێرگەڵانی لێڕەوار
لەنجەڕێژ و نەرمەنیشکە، دڵ بە چڵدان دێتەوە

 

نم ‌نمی باڕێزە، پەلکەی شۆڕەبی شەنکەر دەکا
ڕێژنەچرپەی زەنگوڵی ڕەنگامە بۆ مان دێتەوە

 

کۆلکەزێڕینەی حەوت‌ڕەنگ کێو دەنێتە باوەشی
ئاڵقە ڕەنگڕێژەی سروشتی کۆپی کاوان دێتەوە

 

دەسکە واژەی شۆخی ناخم، پیلکە داوێتە دڵم
چەپکە پیتی شاعیری‌ تەڕ شادە، گریان دێتەوە