به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
هەنگاو14 / 9 / 2019
ژیان و خەبات14 / 9 / 2019
اخبار14 / 9 / 2019
کریڤۆ14 / 9 / 2019
گۆرانی کوردی 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد ئەوراز لەسەر چیای بابۆسی بانە
ساڵیادی شەهیدانی مووشکبارانی قەڵای دێموکرات و ٢٧مین ساڵرۆژی شەهید کرانی د.شەرەفکەندی و هاورێیانی سوئێد بەشی ١
روانینی رۆژ - بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکرێتە ئامانج ؟
هه‌واڵه‌کان
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئیرادەی گەلێک
شاهۆ مەتین
12 / 9 / 2019

یەک ساڵ لەمەو بەر لە بەربەیانێکی تێکۆشانەوە، لە قەڵای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە، لە ساتی باس و داڕێژە بۆ خەبات دژی تاریکپەڕەستانی جەهل و نەزانیی کۆماری ئیسلامی، بـۆ ئازادی و عەداڵەتی گەلێکی چەوساوەی دەستی ڕێژیمی مەڵاکان؛ ئیڕادەی نەتەوەیەک دەکڕێتە ئامانجی هێرشی مووشەکە بالیستیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و بەداخەوە شازدە کەس لە ڕۆڵە قاڕەمانەکانی نەتەوەی کورد شەهید بوون و زیاتر لە چل کەس زامدار بوون .

کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەر لە سەرەتای دامەزڕانیەوە، وڵامی داوا ڕەواکانی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان، کە داوای ژیانێکی ئازاد و سەربەستە، داوای پاڕاستنی شوناس و بەدیهێنانی ماڤە، ویستێکی ڕەوایە هەم بەپێی یاسا گەڕودنی و ئینسانیەکان، بە میکانیرمی دێالۆگ و شاڕەستانیەت داوای کردوون، بە زەبری ئێعدام و کوشتن وەڵامی داوتنەوە.  چۆنکی لە مانیڤێستی ڕێژیمێکی وا ملهووڕ و دڕەندە، نامۆ بە ئازادی و دادپەڕوەری جێی نابیتەوە .

حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ساتەوەختی دامەزرانیەوە، وەک حیزبێکی بەرپرس و زمانحاڵی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان ، بە خوێندنەوەیەکی ڕێالیستانە لە پرس و دۆخی کورد، وابووتە چقڵی چاوی ڕێژیمی ئاخوندی، وەک کورد وتەنی: “پێی خۆشە کوێر بێ و، نەیبینیت”

بەڵام خەیاڵیان خاوە. حیزبێک وەک ئیرادەی نەتەوەیەک، کە حازر بێ خوێن ببەخشێ لە ئاستی ڕێبەرانیدا، تاگەشتن بە ئازادی و مافە ڕەواکانی لە سەر خاکی کوردستان و بۆ خەڵکی کورد دەمێنی و ڕەسالەتە مێژووییەکەی، کە کچان و کورانی نیشتیمان پێیان بەخشیوە، دەگەیەنیت بە سەر مەنزڵگەی بەختیاری و یەکسانی .

حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆیە ئیڕادەی نەتەوەیەکە ، چۆن پاش زیاتر لە حەوت دەیە لە تێکۆشان بۆ مافەکانی کورد گەرم و گورڕتر لە جاران لە مەیدان دایە و ڕۆژانە لاوانی نیشتمان پەیوەست بە ڕیزەکانی ئەم حیزبە بۆ خەبات دژی حکومەت دەبن .

بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە، چۆن توانیویەتی دژی دوو دیکتاتۆری پاشایەتی و ئاخوندی درێژە بە خەبات بدات.

بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە چۆن سێدارە، زیندان، شەهید بوون و دەربەدەری نەیانتوانیوە چۆکی پێدادەن .

بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە چۆن موشکباران، سوورتر و خۆراگرتری کرد لە سەر داواکانی گەلی کورد.

بۆیە ئیرادەی نەتەوەیەکە چۆن ستراتیژ و بەرنامەکەی شوێندانەرترین کاریگەریی لە پانتایی سیاسەتی کوردستان و نێو کۆمەڵانی خەلکدا هەیە.

لە یەک ڕستەدا بۆیە ئێرادەی نەتەوەیەکە چونکی خەڵکی کوردستان حیزبی دێموکراتە و حیزبی دێموکرات، خەڵکی کوردستانە.